سۆسیالیست: هەر كەسێك كار بۆ دژایەتیكردنی ڕیفراندۆم بكات یاری بەكارتێكی سووتاو دەكات”
خواكوڕك
ئەندامێكی كۆمیتەی ئامادەكاریی ریفراندۆم رایدەگەیەنێت، هەر كەسێك بەپیلان كار بۆ دژایەتیكردنی ڕیفراندۆم بكات یاری بەكارتێكی سووتاو دەكات، چونكە گەلی كوردستان بڕیاری خۆیداوە.
سادق جەباری نوێنەری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەكۆمیتەی ریفراندۆمدا بەسایتی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە:”، تا ئێستا یەكێتی نوێنەری خۆی دیاری نەكردووە لەكاتێكدا لە كۆبوونەوەی حزبە سیاسییەكان لەئاستی باڵادا بەشدارییان كرد، دوای ئەوانیش دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بكرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش بێنە پرۆسەكەوە، هەقە حزبەكان لەم ماوەیەدا خۆیان یەكلا بكەنەوە، چونكە ئەمە پرسێكی گرنگە و ماوەیەكی كەم لەبەردەست ماوە.
وتیشی، هەر كەسێك بە پیلان كار بۆ دژایەتیكردنی ڕیفراندۆم بكات، یاری بەكارتێكی سووتاو دەكات، چونكە گەلی كوردستان بڕیاری خۆیداوەو پشتیوانی لەڕیفراندۆم دەكات، هیچ حزبێك ناتوانێت لەدژی ڕیفراندۆم بوەستێتەوە ئەگەرنا خۆی تووشی زیان دەبێت.