هاوارێك بۆ دڵسۆزانی یه‌كێتی و گۆڕان
رێكان سه‌باح
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دیمه‌نی پیرۆز كردنی ئارامگه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌ژێر نیازی ره‌وتی نه‌ریتی ئیسلامی تووندره‌و چه‌ندین باره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌ژێر پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، جێگای ره‌زامه‌ندی نه‌وشێروان مسته‌فا بوو، سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌رده‌وام به‌رووی گۆڕانه‌وه، ئاماژه‌ی ترسناك سه‌ر ده‌رده‌كه‌ن، به‌رگی ئیسلامی تووندره و به سیما و وێنای گۆڕاندا، به‌رگاوی ده‌كه‌ن، ئه‌م جوڵه چه‌ند باره بووه‌وه‌ی سه‌ر ئارامگه نه‌وشێروان مسته‌فا، شتێكی له‌خۆڕا نیه، له هه‌ستی خۆشه‌ویستیشدا په‌نگی نه‌خواردووه، به‌ڵكو ئه‌و دیمه‌نانه به‌رنامه‌رێژی و بنكۆڵكردنی ئه‌و جۆڕه به‌ریه‌ك كه‌وتن و ره‌نگه رادیكاڵه بێ سنوره‌یه، كه ده‌یانه‌وێت گۆڕان له‌ره‌وتی شاخ یان كۆمه‌ڵی جیهادی پێناسه و نه‌خشان بكه‌ن، ئه‌و ئاماژانه سه‌رده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك پێناسه‌ی و به‌ئایدۆلۆژی كردنی گۆڕانه، رێك له وتاره‌كه‌ی عه‌لی باپیر و قسه‌كانی مه‌لا كرێكار ده‌ست پێده‌كات، كه لهرهواڵهتدا وێنای ته‌بای و رێك وه‌ستاوی گۆڕان، له زمانی پۆپۆلیسته‌كان پێشان ده‌درێت، له ناوه‌رۆكدا كێشمه‌كێشی به‌رگاوی كردنی گۆڕان له ئایدۆلۆژیه‌كی مه‌ترسیداری جیهادی وێنا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش تا ئه‌و چڕكه ساته ناتێگه‌یشتووی به‌شێك له‌یه‌كێتی و پێنه‌گه‌یشتووی باڵه سكۆلاریزمهكانی گۆڕانه، كه وا له ئارامگه‌ی نه‌وشێروان ده‌كات، پێناسه‌ی قبوڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ته‌وافی مه‌رقه‌د و به نه‌ریت كردنی سونه‌تی ئاینی به‌به‌ر مه‌زاری نه‌وشێروان مسته‌فادا بكات، پێناسه‌ی گۆڕانی پاش نه‌وشێروان مسته‌فا مه‌ترسیداره زوو پێی بگه‌ن رێگه بگرن.
باڵی ره‌وتی شاخ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ها قۆڕگی گۆڕانیان گرتووه، كه خه‌ریكه ته‌واو گۆڕان له فه‌رهه‌نگی سیاسی خۆیان و ئایدۆلۆژی خۆیاندا، ده‌خنكێنن و ده‌تۆقێنن، ئه‌وه‌تا بهنهرتی ئاینی عاده‌تی، خه‌ریكه ته‌واوی گۆڕان له ئایدۆلۆژی و گۆماوی فكری سیاسی ئیسلامی تووندره، خوسڵ ده‌كه‌ن، دهتێبگهن! ره‌وتی ئیسلامی كرێكار و عه‌لی باپیری خه‌ریكه له خوسڵی ده‌ركردنی گۆڕاندان، قورگی پێشكه‌وتن و سكۆلاریزمی گۆڕانیان له فه‌رهه‌نگی ئیرهابی فكری داوه، نه‌ریتی فكری رێبازی سیاسیان، گۆڕانی به‌رگاوی كردووه، رۆژانه خه‌ریكی راكێشانی گۆڕانن”.
وه‌ها دۆخێك رووی له‌گۆڕان كردووه، خوانه‌خواستا، میراته‌كه‌ی به‌ر عه‌لیه‌كان و كرێكاره‌كان بكه‌وێت، نه‌ك مه‌ترسی رووتی سهركوردستانن، به‌ڵكو شوێندانی داعشێكی كوردی هه‌رزان ده‌بن، كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌چه‌قی شاری سلێمانی دا به‌خاك ده‌سپێرن، رێك كابول و تاڵیبانێك ده‌كه‌ن به‌میوان، فریاكه‌ون! دیزاینی دوای نه‌وشێروان بۆ گۆڕان له ئیسلامی سیاسی و نه‌ریتی ئاینی راپێچ كردنێكی مه‌ترسیداره!، هه‌رزان ته‌سلیم مه‌بن چیتر له‌ژێر ناوی دژایه‌تی ئه‌م ئه‌ودا، ئه‌و فكره ئیرهابیه، مه‌كه‌نه په‌رژینی خۆكوشتنتان، له‌ژێر ئه‌و ئیرهابیهدا، خه‌ریكه كوردستان به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌كه‌ی تاڵیبان و رۆشه‌نبیری سلێمانیش به‌داعش دیزاین ده‌كه‌ن”.
تا ئاستی دوژمنیش بچن، خاڵی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، پێناسه نه‌بوونیانه بهرهوتێكی ئیسلامی سیاسی، ده‌ی كه بۆمنێك، گۆڕان له ده‌یان ره‌وتی ئیسلامی سیاسی باشتر و چاكتر و روونتر بێت خۆ ده‌بێت هاواڕێك بكه‌م بۆ دڵسۆزانی گۆڕان قۆناغی دوای نه‌وشێروان به تاڵیبانێك و داعشێكی كوردی پێناسه مه‌كه‌ن”.