ئه‌مڕۆ..له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك رێبوار تاڵه‌بانی دادگایی ده‌كرێت

خواكوڕك

له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، له‌ شاری كه‌ركوك، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر سكاڵای به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ پێكهاته‌ی توركمانی، له‌ به‌رده‌م دادگا له‌ به‌غدا ئاماده‌ده‌بێت.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 2/7/2017 سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک(ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی)  لە بەغداد دادگایی بكرێت, دادگاییكردنەكەشی لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستانە لەشاری كەركوك .

سكاڵای ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر رێبوار تاڵەبانی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كه‌ناوبراو دەستپێشخەری و رۆڵی سەرەكی بینی لە بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر سەرجەم دام و دەزگا حكومیەكانی شاری كەركوك و بە واژووی ئەو بڕیارەكە جێ بەجێ كرا .

Back to top button