بههۆی تهقینهوهی لوغمێك له چیایی مامهندهی قهزای پشدهر دوو خوشك بریندار بوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/04/4236543677.jpg)
خواكوڕك
دوێنێ ئێواره له چیایی مامهنده له سنوری ناحیەی (هەڵشۆ سهر به قەزای پشدەر) دوو منداڵ لە کاتی یاریکردندا دەستکاری ( لوغم ) دەکەن و پاشان پێیاندا دەتەقێتەوە، بەو هۆیەشەوە بریندار دهبن.
بهپێی راگهیندراویك له ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كه بلاوی كردۆتهوه، و تێیدا هاتووه” دوێنێ ئیواره كاتژمێر 6 ئهو لوغمه تهقیوهتهوه بهو دوو منداڵه و بههۆیهوه بریندار بوون، بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ باری تەندروستی هەردوو بریندارەکە ناجێگیرە و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە هەردوکیان بەڕێکران بۆ سلێمانی.
هەردوو منداڵەکە خوشکن بە ناوەکانی ( ک .ح . م ) تەمەن 6 ساڵان و ( هـ . ح . م ) تەمەن 7 ساڵان، ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە دایک و باوکی ئەم دوو منداڵە بەمەبەستی کاری ئاژەڵداری لە گوندی (سونێ) سەر بە ناحیەی هەڵشۆ ڕویان کردۆتە چیایی مامەندە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر.