په‌رله‌مانتارێكی كوردستان په‌رله‌مان ته‌نها به‌م دوو ئه‌گه‌ره‌ كاراده‌كرێته‌وه‌

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان رایده‌گه‌ێنێت” یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو گوتی” با په‌رله‌مان كارابكه‌ینه‌وه‌ و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مان بكه‌ین به‌ سه‌رۆك له‌ بری یوسف محه‌مه‌د، به‌ڵام پاشان نه‌كرا.

(فه‌رحات جه‌وهه‌ر) په‌رله‌مانتاری كوردستان رایگه‌یاندوه‌”پێشتر چه‌ند هه‌وڵێد درا بۆ كاراركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڵام له‌ ئێستادا هیچ ئه‌گه‌رێك نیه‌، یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێشنیارێكی یه‌كێتی نیشتیمانی بوو به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ دانانی به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ نێو په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كان، به‌لام دوای نه‌كرا، پێشنیارێكی تریش ئه‌وه‌ بوو كه‌ یوسف محه‌مه‌د بێته‌وه‌ وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌ك دانیشتن ئه‌وه‌ش نه‌كرا.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستان زیاتر گوتویه‌تی” له‌ ئێستادا هیچ ئه‌گه‌ركی تر نیه‌ جگه‌ له‌و دوو ئه‌گه‌ره‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر هاتوو ویستمان په‌رله‌مان كارابكه‌ینه‌وه‌ ده‌بێت یه‌كێك بێت له‌م دوو خاڵه‌.

Back to top button