دامه‌زرێنه‌رێكی یه‌كگرتوو پێویسته‌ هه‌موو كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان وه‌لا بنێین بۆ ریفراندۆم

خواكوڕك

یه‌كێك له‌ دامه‌زرینه‌رانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” ریفراندۆم پرسێكی نیشتیمانیه‌و پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاو بنێێن.

(د.دیندار نه‌جمان دۆسكی) یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، رایگه‌یاندوه‌” شك له‌وه‌ نیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م هێز و لاینه‌كانی كوردستان به‌ گروتینه‌وه‌ به‌شدرابن له‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌رخستنی، چونكه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا ئه‌و پرسه‌ پرسێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ و گرنگه‌ هه‌موومان پیكه‌وه‌ خه‌مسارد نه‌بین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ سه‌رخستنی، له‌ ئێستاشدا راسته‌ ناكۆكی سیاسی هه‌یه‌ و بۆچوونی جیاواز هه‌یه‌، به‌ڵام نابێت به‌ هیچ جۆرێك ئه‌م پرسه‌ رێگری لێبكریت، هیچ ته‌گه‌ره‌یك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ پرسێكی وه‌ها گرنگ، پێویسته‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ گه‌رمی پێشوازی لی بكه‌ن و بڕۆن به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌ به‌ڵی ده‌نگبده‌ن.

سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كرگتوو ده‌شڵیت” ئه‌بیت ئه‌وه‌مان له‌ بیر نه‌چیت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌ نابێ له‌ ده‌ستی بده‌ین، چونكه‌ دوای په‌شیمانی دادمان نادات، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ رۆحێكی نیشتیمانیانه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرین، چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌، له‌ ئێستاشدا كورد پێگه‌یه‌كی باشی هه‌یه‌ له‌ جیهان و ده‌نگمان به‌ زووترین كات ده‌گاته‌ هه‌موو دنیا، بۆیه‌ ئومێده‌وارین هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان باز بده‌ن له‌سه‌ر‌ ناكۆكیه‌كانی نێوانیان و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، ریفراندۆم سه‌ركه‌وتوو ببێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌ نابێ له‌ده‌ستبدرێت.

Back to top button