به وێنه..به‌رپرسێكی تری حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له وان كوژرا
خواكوڕك
شه‌وی رابردوو له شاری وان جێگری سه‌رۆكی ناوچه‌ی قه‌لقه‌لییه‌ی سه‌ر به ئاكپارتی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان، كوژار، ئه‌مه‌ش دووه‌م هه‌وڵی كووشتنه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو پاش كووشتنی ئۆرهان ئاتاڵایی یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئاكه‌په له ئامه‌د.
بە گوێرەی هه‌واڵی میدیاكانی توركیا، درەنگانی شەوی رابردوو (ئایدن ئاھی) جێگری سەرۆكی ناوچەی قەلقەلییە ئاكەپە لە شاری وان دەستڕێژی گولـلەی لێكرا، دوای بریندار بوونی گەیەندرایە نەخۆشخانە و دوای چەند سه‌عاتێك گیانی لەدەستدا. ھەرچەندە پەكەكە ھیچ لێدوانێكی لەوبارەوە نەداوە، بەڵام میدیاكانی توركیا دەڵێن “ئەو بەرپرسەی ئاكەپە لە لایەن پەكەكەوە كوژراوە، ئه‌م رووداوه دووهه‌مین رووداوه له دوو رۆژی رابردوو كه ده‌كریته سه‌رك كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌كانی ئاكه‌په له توركیا.