ئه‌م شه‌و یه‌كێك له‌ خۆشترین یارییه‌كانی تۆپی پێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ نێوان (ئه‌ڵمانیا و چیلی)

خواكوڕك

وا بڕیاره‌ ئه‌م شه‌و له‌ یاری كۆتایی جامی كیشه‌وه‌ره‌كانی ئه‌وروپا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی (ئه‌ڵمانیا و چیلی) به‌یه‌ك ده‌گه‌ن له‌ وولاتی رووسیا.

یاریه‌كه‌ی ئه‌م شه‌و كاتژمێر (9:00) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (كریستۆفیسكی) لەشاری سان پێترسپۆرگی روسی لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و چیلی بەرێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەكە لەقۆناغی گرووپەكان رووبەرووی یەكتربوونەوە ، لەیارییەكەشدا هەردوو هەڵبژاردە بە ئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوون”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ عه‌وداڵی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ن و ئەڵمانیا بەدوای یەكەم نازناوی جامی كیشوەرەكان دەگەرێت كە پێشتر بەدەستی نەهێناوە ، بەهەمان شێوە هەڵبژاردەی چیلی دەیەوێت لە ئاستە بەرزەكەی بەردەوام بێت دوای دوو جامی كۆپا ئەمریكا ، جامی كیشوەرەكانیش دەستەبەر بكات، به‌ڵام ده‌شزانێت یارییه‌كه‌ ئاسان نابێت و ئه‌ركیان قورسه‌ به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر مانشافت.

Back to top button