خورماتوو.. هه‌موو شتێك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنی داعش بۆ سه‌رپێشمه‌گه‌

خواكوڕك

شه‌وی 16/8/2016 داعش له‌ دوو كرده‌وه‌ی جیادا هێرشی كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ محوه‌ری خورماتوو. به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ خراپی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌، داعش چه‌ند سه‌رتا له‌كاتژمێر 6:40 خوله‌كی ئێواره‌ هێرشێكی له‌ گوندی سماقه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێكرد و دوو پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون و ژماره‌یه‌ك داعشیش كوژران.
دواتر له‌ كاتژمێر 12:00 خوله‌كی شه‌و جارێكیتر داعش هێرشێكی دیكه‌ی فراوانتری بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێكرد، به‌ڵام دیسان پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان لێیان هاتنه‌ ده‌ست و به‌ سه‌ختی وه‌ڵامیان دانه‌وه‌. ئه‌م هێرشه‌ نه‌زۆكانه‌ی داعش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ره‌كانی خازر و گوێر له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی دوو رۆژه‌دا توانی دوانزه‌ گوند ئازاد بكات

Back to top button