مێژووی پهتاته بزانه و بزانه یەکەمجار پەتاتە لە کوێوە ھاتووە؟
خواكوڕك
کە باسی پەتاتە دەکرێ مرۆڤ یەکسەر بیری دەچێتە سەر وڵاتی”ئیرلاند”. ھۆیەکەشی ئەوەیە کە پەتاتە لە مێژووی وڵاتی ئیرلاندا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوو، زیاتر لە سەد ساڵ لەمەوبەر خەڵکی ئیرلاند بەتەواوەتی پتیان بە پەتاتە بەستبوو و بە ھێزێک سەرکەوتووی خۆیانیان دادەنا، دوای ساڵی ١٨٤٦ نەخۆشی لە پەتاتەکەیانی دا و بەتەواوەتی داھاتی ئەو ساڵەیانی لە نێو برد و زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە خەڵکی ئیرلاند لە برسان مردن!
سەرەڕای ئەمەش پەتاتەی ناسراو بە ناوی ئیرلاندەوە ناسراوە. پەتاتە بەرھەمی خەڵکی “ئیكوادۆر” و “پرۆ”ە، تەنانەت ئەمرۆش پەتاتە بە شێوەی خۆرست لەو وڵاتانەدا دەڕوێ. کاتێک ئیسپانولیەکان ھاتووچۆی “پرۆ”یان کرد، پەتاتەیان دیو و لە سەرەتای سەدەی شانزدەھەمدا پەتاتەیان لەگەڵ خۆیان بردەوە بۆ ئیسپانیا و لە نێو خەڵکی ئێوێدا بڵاویان کردەوە. ھێندێکیش لەو باوەڕەدان کەھەوەڵجار ئیسپانولیایەکان پەتاتەیان بردووەتە باکووری ئامریکاش. بەڵام بەڵگە بەدەستەوەیە کە ھەوەڵجار لە ساڵی ١٧١٩ دا لە ئیرلەندەوە گەیشتووەتە ئامریکا. پەتاتەش ھەر وەک تهماته و تووتن، سەر بە بنەماڵەی “رهزلهكان”ە، سەلکی پەتاتە کە لە ژێر عەرزەکەوەیە لە ڕاستیدا ئەمە چەکەرەی نەپشکووتی ڕووەکی پەتاتەن، پەتاتەی ئەمڕۆش لە گەڵ باپیرانی ئامریکایی خۆی زۆر جیاوازی ھەیە و ئەم جیاوازیەش دەگەرێتەوە بۆ شێوەی چاند و بارھێنانی. ئەو کەسانەی کە پەتاتە دەچێنن، بەردەوان تێدەکۆشن، پرتاتەیەکی تایبەتی بدۆزنەوە، کە بتوانێ لە ھەموو شوێنێکدا بەرھەم بھێندرێ و لە برامبەر نەخۆشیی ڕووەکەکانەوە خۆی ڕاگرێ. ھەروەھا سەلکەکەی بێ کەم کۆڕی و تەرزەکەشی (گیاکەی) بۆنخۆش و جوان و بەتام و ڕەنگ جوان بێ. لە بەر ئەم ھۆیەشە کە جوتێرەکان تۆوی ڕووەکێک دیاری دەکەن کە ئەم باشیانەی ھەبێ. ھەروەک دەزانین پەتاتە لە تۆو ناچێندرێ بەڵکوو لە ڕووەکێک کە چەکەرە دەکەن بەدەست دێ، ئەم چەکەرانەش ڕووەکێکی نوێ پێک دێنن کە گوڵەکانی چەرموو یان ئەغەوانین. باڵای پەتاتھ دەگاتە یەک میتر. کاتێکیش گەڵای پەتاتە سیس بوو، نیشانەی ئەوەیە کە کاتی کۆکردنەوەی سەلکەکانیەتی. پەتاتە زۆرتر بۆ خۆاردن دەچێندرێ، بەڵام بەرھەمی تریی وەک گەردی پەتاتە (نیشاسته) ھەیە و بۆ درست کردنی مەشرووباتی ئەلکولیش بەکاری دەبەن.