زه‌یتوون ئه‌و رووه‌كه‌یه‌ كه‌ خودای مه‌زن نێوی له‌ قورئانی پیرۆز هێناوه‌ و به‌ ده‌یان نه‌خۆشی چاره‌سه‌رده‌كات

خواكوڕك

زه‌یتوون به‌رهه‌مێكی رووه‌كیه‌ و زۆر به‌ سود و گرنگه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و خوای گه‌وره‌ش له‌ قورئانی پیرۆز ناوی هێناوه‌ و وه‌سفی كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ رووه‌كێكی زۆر باش و گرنگ و به‌ سووده‌.

زه‌یتوون چه‌ندین سودی گرنگی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی به‌كاردێت كه‌ بریتین له‌:-

  1. خواردنەوەى كوڵاوى گەڵاى زەیتوون ڕۆژى ٤ كوپ باشە بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى هەرسكردن.
  2. خواردنەوەى تێكەڵاوى یەك كەوچكى چێشت لەگەڵ گیراوەى نیو پارچە لیمۆ پێش نانى بەیانیان بۆ ماوەى ٣ ڕۆژ باشە بۆ دەركردنى كرمەكانى ناو ڕیخۆڵەى منداڵ.
  3. خواردنى یەك كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتوون پێش نانى بەیانیان بۆ ووردكردنەوەى بەردەكانى گورچیلە و زراو و لوولەى میزڵدان لەگەڵ بەردەوامبوون لەسەر خواردنى بەرهەمى زەیتوون لەگەڵ نانى ئێواران بە شێوەى ڕۆژانە.
  4. خواردنى ٣ كەوچكى چێشت بە شێوەى ڕۆژانە لە كوڵاوى گەڵاى زەیتوون و بەكارهێنانى زەیتى زەیتوون لەگەڵ ژەمەكان و خواردنى بەرهەمى زەیتوون لە كاتى نان خواردنى بەیانیان و ئێواران بۆ چارەسەركردنى پەستانى خوێنى بەرز و كێشەى میزنەكردن.
  5. زەیتى زەیتوون زۆر باشە بۆ دەركردنى ژەهراویەكانى ناو لەش.
  6. بەكارهێنانى تێكەڵاوى سپێنەى یەك هێلكە لەگەڵ ٢ كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتوون بەشێوەى مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى سووتاوى پێست جۆرى ئاسان.
  7. بەكارهێنانى ووردكراوى بەرهەمى زەیتوون (لە دواى دەركردنى ناوكەكەى) بە شێوەى دەرمانێك لەسەر دوومەڵى ووشك.
  8. بەكارهێنانى زەیتى زەیتوونى شلەتێن وەكو مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە گەڕى و ێەدەف و ئەگزیما بە چەوركردنى شوێنەكە بەشێوەى بازنەیی بە بەكارهێنانى پارچە پەڕۆكێكى زبر.
  9. گەڵاى زەیتوونى نەرم لەگەڵ زەیتى زەیتوون بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە هەوكردن و بڕین لەسەر پێست بەكاردێت.
  10. بۆ چارەسەركردنى پێستى دەموچاوى ووشك و درزبوون لە پێستى دەست وپىَ دەبێت زەیتى زەیتوون تێكەڵاو بكرێن لەگەڵ گلیسیرین و چەند قەترەیەك لە گیراوەى لیمۆ.
  11. چەوركردنى برۆى چاو بە زەیتى زەیتوون بۆ پاراستنى لە هەڵوەرین، هەروەها بە چەوركردنى پێستى سەر بە زەیتەكە لە دواى شوشتنى سەر بە ئاوى شلەتێن و ێابون بۆ چارەسەركردنى كڕێشكى سەر.
  12. چەوركردنى پێستى لەش بە زەیتى زەیتوون بۆ پاراستنى لە تیشكى خۆر.
  13. گەڵاى زەیتوون پێكهاتووە لە گیراوەیەك تایبەتە بە چارەسەركردنى هەوكردنى ناو دەم و پووك بە جوییندنى گەڵاكە وەكو بنێشت. هەروەها بۆ چارەسەركردنى بڕین و دومەڵ بە ووردكردنى گەڵاكان و دانانى لەسەر بڕینەكە. هەروەها بۆ چارەسەركردنى برینداربوون (قرحە)ى ڕیخۆڵە بە بەكارهێنانى گیراوەى گەڵاى زەیتوون لە ناو كۆمەوە.
  14. بۆ چارەسەركردنى ڕۆماتیزم و هەوكردنى دەمارەكان (ئەعساب) و پێچبوونى جومگەكان، پێویستە مەڵهەمێك دروست بكرێت بە ووردكردنەوەى یەك دانە سیر لەگەڵ ٢٠٠ گرام زەیتى زەیتوون و جێهێشتنى بۆ ماوەى ٣ ڕۆژ ئینجا چەوركردنى شوێنى ئازارەكە بۆ چەند جارێك تا چاكبوونەوە.
  15. زەیتى زەیتوون باشە بۆ گەنج كردنى ئەندامەكانى ناو لەش.
  16. زەیتى زەیتوون جیاوازى هەیە لەگەڵ جۆرەكانى دیكەى زەیتەكان كە نابێتە هۆى بەرزكردنى ڕێژەى كۆلیستیرۆل لە خوێنە.
Back to top button