كه‌شتیه‌كه‌ی هه‌ڵگری بۆمبی ئه‌تۆم گه‌یشته نزیك سوریا
خواكوڕك
به‌پێی هه‌واڵێكی جورسەلیم پۆست كه‌شتی جۆڕج بۆش(USS George H.W. Bush) كه كه‌شتی هه‌ره گه‌وره ئه‌مریكایه و هه‌ڵگری بۆمبی ئه‌تۆمه، به پڕچه‌كترین جۆڕی كه‌شتی جه‌نگی و ناسراوه له جیهان، به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو جوڵه ده‌كات، له‌كه‌ناره ئاویه‌كانی شاری هه‌یفای ئیسرائیل له‌نگه‌ر ده‌گرێت، هه‌ر له‌كاتی گەیشتنی، لەلایەی ھەلیكۆپتەرێكی سەربازی ما‌رینزی ئیسرائیلی پێشوازی لێكرا”.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه، كەشتی USS George H.W. Bush وەكو بەشێك لە چالاكیەكانی ئۆپەراسیۆنی جەنگی دژەتیرور و لە ناوبردنی داعش بەكاردەھێنرێت، ھاوكات پاڵپشتی ھێزە ئاسمانی دەریاییەكانی ئەمریكا و ھاوپەیمانان و ھێزەكانی ناتۆش دەكات لە زەریای ناوەڕاستەوە ھەردوو ئاسمان و جوگرافیای عێراق و سوریا كونتڕۆڵ دەكات، و ھاتنی ئەم كەشتیە بۆ ئیسرائیل له‌كاتێكدایه، كه لە ماوەی ١٧ ساڵی رابردوو رووداوی لەم شێوەیە رووینەداوە، كە كەشتیەكی سەربازی گه‌وره‌ی جیھان و ئەمریكا وا لە وڵاتەدا جێگیر بێت ، بۆیە بڕیار وایە بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆك وەزیران رۆژی دووشەممە سەردانی بكات”.
نرخی ئەم كەشتیە نزیكەی ٤.٥ چوار ملیار و نێو دولاری ئەمریكییە ، بە بەدوو ماتۆڕی شێوە ڕیاكتۆری ئەتۆمی مەزن كاردەكات بە جۆرێك توانای ھەیە ٢٠ ساڵ بەردەوام بێت لە ڕۆیشتن بەبێ ئەوەی پیویستی بە بەكارھێنانی ھیچ سووتەمەنیەكی تر ھەبێت ،جگە ھەڵگرتنی ٦ ھەزار سەربازی پرچەككراو تەواوی كەرەستەی سەربازی چاودێری ئاسمانی و توانای ھەڵگرتنی سەدەھا فڕوكە و ھەلیكوپتەری سەربازی و جەنگی ھەیە بە ھەموو كەرەستە و پیداویستیەكانی، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ڕیپورتەری ئیسرائیلی” ئانا ئەھرۆن ھایم ” پێی وایە جووڵەپێكردنی پێگەیەكی سەربازی وا گه‌وره لەم شێوەیە بۆ دەریای ناوەڕاست تەنھا بۆ پرۆسەكانی جەنگی تیروستانی داعش نیە ، چونكە داعش لە ڕۆژانی كۆتای و نەمانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه‌تی ، ئەوریپۆرتەرە پێی وایە ئاماژەیەكە بۆ ئەو گۆڕانكاریانەی كە دوای داعش لە ناوچەكە روودەدەن و ئەمریكاش دەیەوی لە نزیكەوە باشتر لە جاران ڕۆلی خۆی بگێڕێت .