داعش له‌ كارێكی قیزه‌وه‌ندا ئه‌و مه‌لایه‌یی سوتاند و كووشتی كه‌ گوتی به‌غدادی كوژراوه‌

خواكوڕك

ئه‌و مه‌لایه‌یی كه‌ باسی له‌ كوژرانی (ئه‌بوبكر به‌غدادی) كرد ئه‌مڕۆ داعش له‌ نێو شارۆچكه‌ی ته‌للعفه‌ر له‌ كرداریكی قیزه‌وه‌ندا، مه‌لاكه‌ی كووشت و سوتاندی.

(ئەبو قوتەیبە) یەكێك لە مەلایەكانی داعش و كەسێكی نزیك لە (ئەبوبەكر بەغدادی) لە وتاری هەینی رابردوو ئاماژه‌ی به‌ كوژرانی خه‌لفه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان (ئه‌بوبكر بەغدادی)  كردبوو، بەڵام داعش ئەمڕۆ له‌ پای ئه‌و خوتبه‌یه‌یی كه‌ دایی و كووشتنی به‌غدادی دركاندبوو له‌ ناوه‌ڕاستی شارۆژكه‌ی ته‌للعفه‌ر كوشتی و سوتاندیشی.

بەپێی هه‌واڵێك له‌ سۆمەرییە نیوز” داعش مه‌لا (ئه‌بو قوته‌یبه‌) ی لە ناوەڕاستی شارەدێی تەلەعفەر سووتاندووە، پێشی وابووە كە ئەوە بۆ ڕێگری كردنە لە سەرهەڵدانی ئاژاوە، به‌ڵام تا ئێستا جاعش ئه‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ خه‌لیفه‌كه‌یان كوژرابێت.

Back to top button