په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌به‌غدا ده‌لێت مالیكی پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ره‌وانه‌ی سلێمانی كردووه
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ك بڵاو كرایه‌وه، كه نووری مالیكی بڕی 87 ملیۆن دۆلار له‌ژێر ناوی كۆمپانیای چاڤلاند داوه‌ته كه‌ناڵی ناڵیا، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات ئه‌و كه‌ناڵه به‌م پاره‌یه، كه‌ناڵی ئێن ئارتی عه‌ره‌بی كرده‌وه، له‌ئێستاشدا به‌گوته‌ی په‌رله‌مانتارێكی پێشووی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق، مالیكی پاره‌یه‌كی زۆری بۆ چه‌ند میدیایه‌كی شاری سلێمانی ناردووه بۆ هه‌ڵمه‌تی دژه ریفراندۆمی كوردستان”.
د.سیروان ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی هه‌ره‌شه‌كانی مالیكی و ناردنی پاره بۆ هه‌ڵمه‌تی دژه ریفراندۆمی كوردستان ده‌لێـ” سه‌رۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا چەند کەناڵێکی کوردستان بە پارە لە دژی ڕیفراندۆم بەکار دەهێنێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”خۆی گوێی لێ بووە کە مالیکی بە بەکارهێنانی هێز هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کردووە. گوتیشی: ”ئیستاش خەریکە کاری ئاژاوەگێری لە کوردستان دەکات، خەڵکانێک کەوتوونەتە ناو بەرژەوەندییەکانیەوە و کار بۆ دابەشکردنی کوردستان دەکەن“.
له ئێستادا له ناو میدیاكاندا به‌ئاشكرا دژایه‌تی ریفراندۆمی كوردستان ده‌كرێت، پێشتریش چه‌ندین كه‌س هاوشێوه‌كانی( ئاراس و مه‌ریوان و عه‌دنان عوسمان و فاروق ره‌فیق) چه‌ندانی تر دژی ریفراندۆمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت پاره‌یه‌كی زۆر هاتۆته سلێمانی هه‌ركه‌سێك دژی ریفراندۆم بێت ئه‌رشیفی به‌رنامه‌كه‌ی یان وتاره‌كه پێشكه‌ش بكات، پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتیش له‌و باره‌وه ده‌لێـ”مالیکی بە ئاشکرا پیلان لەدژی کوردستان دادەنێت، خۆی هەڕەشەی جۆراوجۆری لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کردووە”.
هه‌روه‌ها د.سیروان ئه‌حمه‌د،ئەوەشی ئاشکرا کرد: نووری مالیکی پارەیەکی باشی بەخشیوە، ھەندێک کەناڵی ڕاگەیاندنیش لە کوردستان لەو پارەیە سوود مەند بوون بۆ ئەوەی دژایەتیی پرسی ریفراندۆمی پێ بکرێت، ئەو پارەیە بەردەوامی دەبێت تا ئەو کاتەی بە حیساب ئامانجەکەی دێتە دی، بە بڕوای سیروان ئەحمەد، ھەموو شتێک لە مالیکی دەوەشێتەوە و بە دووری نازانێت کە مالیکی ڕێژەی ئەو پارەیە زیاد بکات کە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی دەدات، بۆ کڕینی خەڵک و کڕینی هەندێک کەناڵی دیکە، چونکە دەیەوێت لە ڕێگەی چه‌ند به‌ناو کوردێكه‌وه ئاڵۆزی لەناو هەرێمی کوردستان دروست بکات.
له‌ئێستادا هه‌رچی دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان و جیابوونه‌وه له عێراق قسه بكات، وتار و دیمانه ئه‌نجام بدات، له‌لایان تیمێكی مالیكی داوایی ئه‌رشیفه‌كه‌ی لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌رشیڤه‌كه‌ی ببات، ئه‌وه به‌رنامه و وتاره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ( هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر دیمانه‌یه، 5 سه‌د دۆلار)یش بۆ هه‌ر وتارێك وه‌ر ده‌گرێت”.