د.فرسه‌ت سۆفی: كۆمه‌ڵ به‌قه‌ده‌ر قه‌زایه‌كی پارتی ده‌نگی نه‌هێناوه‌

خواكوڕك 

د.فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانی به‌شداری كردنی له‌ كه‌ناڵی سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌لێـ” كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌قه‌ده‌ر یه‌ك قه‌زای پارتی ده‌نگی نه‌هێناوه‌، كه‌چی دێت ده‌لێت پارتی له‌به‌ره‌ی گه‌ل نیه‌، كۆمه‌ڵ له‌به‌ره‌ی گه‌له‌، ده‌لێت، ئه‌و حه‌قلیه‌تانه‌ بوون و ئه‌و زمانانه‌ بوون، كه‌ ئه‌م دۆخه‌ی كوردستانی به‌و ئاقاره‌ گه‌یاند و ده‌لێت به‌داخه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌و زمانه‌ زاڵه‌ و پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه‌”.

هه‌روه‌ها سۆفی ده‌لێت هه‌ركاتێك موباده‌ر هه‌بووه‌، پارتی پێشه‌نگ بووه‌، به‌ڵام ئه‌وان كێبركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ره‌د كردنه‌وه‌ی له‌میدیاكاندا، ده‌لێت ئێستا پارتی موباده‌ری خۆی بكات، به‌ڵام ئه‌وان رێگرن له‌ ده‌ستپێشه‌خه‌ریه‌كه‌، پێشبڕكێیان له‌ سه‌ر ره‌د كردنه‌وه‌، ده‌شلێت له‌كاتی دانووستاندنه‌كانی 19ی ئاب دا، هه‌ندێك هێز هه‌بوون، پێیان وابوو پارتی كۆتایی پێهاتووه‌ و ده‌بێت زه‌خت بكه‌ین تا ئاستی ته‌سلیم بوون”.

هه‌روها ده‌لێـ” پارتی ئه‌و هێزه‌ نیه‌ له‌دووشت پاشه‌كشه‌ بكات، یه‌كه‌میان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ له‌ مافی چاره‌ی خونووسین، ناكات، له‌ژێر فشاری هیچ هێزێكش پاشه‌كشه‌ ناكات، با ئه‌مه‌ روون بێت، ده‌لێـ” ئه‌وه‌ی له‌خه‌می یاسا بێت ئه‌وه‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، ده‌لێت ئێمه‌ ماندوو بووین، له‌و قسه‌ و چه‌واشه‌كاریه‌ هه‌رزانه‌، ده‌لێت پارتی به‌ 750 هه‌زار ده‌نگ پارتی پارتی نوێنه‌ری حكومه‌ت نیه‌ به‌ڵام كه‌سێك به‌ پێنج شه‌ش هه‌زار ده‌نگ خۆی به‌نوێنه‌ری خه‌ڵك و حكومه‌ت بزانێت، قسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان بكات، ئه‌مه‌ نالۆژیكیه‌، ناته‌ندروسته‌ و ده‌لێت به‌ره‌ی گه‌ل و به‌ره‌ی دژه‌ گه‌ل نیه‌ و ئه‌مه‌ قسه‌یه‌كی بۆشه‌”.

هه‌روه‌ها سۆفی ده‌لێت كێ په‌رله‌مانی په‌كخست، ده‌لێت په‌رله‌مان له‌ 19ی ئابه‌وه‌ په‌كی خراوه‌، ده‌لێت ئه‌و حه‌قلیه‌ته‌ په‌كی خست كه‌ كه‌وته‌ دوای قسه‌ی فه‌یسبووك، نه‌یتوانی ئیداره‌ی په‌رله‌مان بكات، هه‌ر له‌باره‌ی لۆژیكی پارتی، ده‌لێت پارتی زمانێكی سه‌رده‌میانی به‌كار ده‌هێنێت، برۆن شایه‌دی كه‌ناڵه‌كانی خۆتان و پارتی بكه‌ن، بزانه‌، پارتی چۆن ده‌ستی موباده‌ر بۆیه‌ك رێزی ده‌خاته‌روو، به‌ڵام ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕانه‌، كه‌ جه‌وێكی ناخۆش و ئیرهابی فكری په‌یره‌و ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵك ته‌خوێن و ته‌شیر ده‌كه‌ن”.

Back to top button