عه‌بدولستار مه‌جید: ئاو له سه‌ر عێراق ده‌گرینه‌وه
خواكوڕك
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا وه‌زیری گشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاو گرتنه‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر باشوری كوردستان، ئێمه‌ش له‌دیوی خۆماندا، ئاو له‌سه‌ر عێراق ده‌گرینه‌وه، ده‌لێت”ئێران بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی پێداوین. دەشڵێت ئەگەر ئێران ئاو بەرنەداتەوە، هەرێمی کوردستان ناچارە لەسەر عێراقی بگرێتەوە”.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 2ی 7ی 2017 عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند”لە بابەتی گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقمان ئاگادارکردووە، چونکە سوودمەند و زەرەرمەندی یەکەم لە گرتنەوەی ئاو هەر عێراقە، بۆیە پێویستە عێراق خۆشی بێتە سەر هێڵ، چونکە بابەتی بەنداوەکان بابەتێکی سیادییە و پەیوەندی بە عێراقیشەوە هەیە هه‌روه‌ها گوتیشی”ئێمە لەڕێگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان ئاگادارکردووەتەوە، خۆشم قسەم لەگەڵ سەر کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و پێمان راگەیاندووە گرتنەوەی ئاو بەیەکجاری کارێکی باش نییە، بەتایبەت ئێستا کە کاتی گرتنەوەی ئاو نییە، بەڵکو کاتی بەردانەوەی ئاوە لە هەموو دونیا، لەوەش ناخۆشتر لە جەژندا ئەو ئاوەیان گرتەوە و دانیشتووانی قەڵادزەیان 48 كاتژمێر بێ ئاو كردووه”.
هه‌روه‌ها مه‌جید له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی به‌نداوه‌كان گوتیشی بەپێی پێویست ئاو بەربدەنەوە، ئێمە ناڵێین نابێت بەنداو دروست بکەن یان ئاو بۆ خۆیان گلنەدەنەوە، بەڵام پێویستە بڕی پێویستیش بۆ ئێمە بەربدەنەوە، ئەگەرچی ئەوان ئەمڕۆ بەڵێنی ئەوەیان پێداوین کێشەکە چارەسەر بکەن”.