بارزانی لهرێگای دیالۆگهوهو كوردستان بهرهو سهربهخۆی دهچێت

خواكوڕك
ئهمڕۆ یەكشەممە 2ـی 7ـی 2017 لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جان واڵتمانز باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد له دیدارهكهدا، بارزانی رایگهیاند،گەلی كوردستان لەڕێگەی حیوار و بە ئامرازی ئاشتیانە بەرەو سەربەخۆیی و مسۆگەركردنی مافەكانی دەڕوات و ئەوەیش لەپێناو ڕێگەگرتن لە شەڕ و گرفتی تازەیە.
بهپێی ڕاگهیاندراوێكی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هۆڵەندا تاوتوێ كرا و جەخت لەسەر دۆستایەتی و فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە و باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە ئەولەویەتەكانی وڵاتەكەی لە عێراق و هەورەها ئاستی بەشداریی هۆڵەندا لە هاوپەیمانێتی شەڕی دژی داعش و مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەوەی خستەڕوو كە بۆ هۆڵەندا عێراقی دوای داعش جێگەی بایەخێكی زۆرە و بە نیگەرانییەوە لە بارودۆخی ناوچە ئازادكراوەكان و گوزەرانی خەڵك دەڕوانێ.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هۆڵەندا ڕاگەیاند لە شەڕی تیرۆر و یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە و ئاماژەیشی بەوەدا كە قۆناغی دوای داعش زۆر هەستیارە و ئەگەر ئەو هۆكارانەی كە بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش وەك خۆی بمێننەوە كێشە و گرفتی زۆر قووڵ دێنە ئارا.
هەر لەو دیدارەدا بە تێروتەسەلی باس لە ئاییندەی عێراق كرا و سەرۆك بارزانی ئەو هۆكارانەی شی كردەوە كە هانی گەلی كوردستانی داوە بەرەو ڕیفراندۆم و هەنگاو بنێت و جەختی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان لەڕێگەی حیوار و بە ئامرازی ئاشتیانە بەرەو سەربەخۆیی و مسۆگەركردنی مافەكانی دەڕوات و ئەوەیش لەپێناو ڕێگەگرتن لە شەڕ و گرفتی تازەیە.