كۆمه‌ڵ:کاراکردنەوەی پەرلەمان لای ئێمە گرینگ نیه‌

خواكوڕك 

هاوژین عومەر  بەرپرسی ناوەندی هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی رایگه‌یاند” کاراکردنەوەی پەرلەمان لای ئێمە وەک کۆمەڵ ئامانج نییە، چونكه‌ له‌بنه‌ره‌تدا مه‌به‌ستی ئێمه‌ بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوه‌، ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ كارمان نه‌كردووه‌ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی یوسف مه‌حمه‌د و فه‌خره‌دین قادر، به‌ڵكو ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ كارمان كردووه‌، كه‌ یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕین”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاندبوو، كێشه‌كانی ئێستا كوردستان له‌میانی رێگری كردن له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرد و ده‌لێت ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت له‌ كاتژمێرێك كه‌متر ئه‌توانێت ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام هاوژین عومه‌ر ده‌لێت كێشه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بگه‌رێته‌وه‌، په‌رله‌مان”.

پێشتر گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌به‌رده‌وام باسیان له‌وه‌ ده‌كرد كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام له‌ئێستادا، بۆچوونیان گۆڕاوه‌ و ده‌لێن كێشه‌ی ئێمه‌ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نیه‌.

Back to top button