ڤیدیۆ:عه‌لی باپیر هەڕەشەی کوشتن لە مەسیحی و جولەکە و ئێزدیەکانی کوردستان دەکات
خواكوڕك
له‌گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، عه‌لی باپیر هه‌ره‌شه له مه‌سیحی و ئێزیدیی و جوڵه‌كه‌كانی كوردستان ده‌كات، ده‌لێت ده‌بێت سه‌ره‌تا داوایان لێ بكه‌ین ببنه ئیسلام به‌ڵام گه‌ر نه‌بوو ئیسلام ده‌بێت بیانكوژیت، ئه‌مه‌ش له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا هاتووه كه عه‌لی باپیر تێدا وه‌ڵام ده‌داته‌وه”.
ئه‌م گرته ڤیدیۆیه له‌كاتێكدایه كه ناوبراو له دیمانه‌یه‌كدایه له وه‌ڵامی پرسیارێكدا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر خه‌یری ئیسلام ده‌رده‌برێت له‌كوردستان و ده‌لێـ” ئه‌وه‌ی خه‌یره موسلمان بێت له‌كوردستان ده‌بێت داوای لێبكرێت ببێته ئیسلام ئه‌گه‌ر نه‌بووه ئیسلام ئه‌وه ده‌بێت بكوژرێت، ئه‌م بۆچوونه‌ی عه‌لی باپیر به‌بروای چاودێرانی بواری ئیسلامی سیاسی نه‌گۆڕاوه، به‌ڵكو له‌ئێستادا عه‌لی باپیر باش ده‌زانێت بۆی جێبه‌جێ نابێت ناچاره له‌ژێر ده‌مامكێكی تر خۆی حه‌شاردا تا بۆی ده‌ستبه‌ر ده‌بێت”.
چاودێرێكی ئیسلامی سیاسی پێی وایه، پرۆژه‌ی ئیسلامی سیاسی كه وێنای جیاواز له ئیسلامی تووندره پێشان ده‌ده‌ن، ته‌نها گه‌مه‌یه‌ك و چه‌واشه‌كردنی رای گشتیه، مه‌گه‌ر نا هه‌ر خاوه‌ن هه‌مان فكرن كه پێیان وایه ده‌بێت خه‌یره موسلمان، داوای لێبكرێت، ببێته ئیسلام ئه‌گه‌ر نه‌بوو، ئه‌وه پێویسته، بكوژرێت، هه‌روه‌ك چۆن عه‌لی باپیر له‌و دیمانه‌یه باس ده‌كات”.