له‌ژێر فشاری مالیكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌یتوانی ئالا تاڵه‌بانی له‌پۆسته‌كه‌ی لاببات
خواكوڕك
ئه‌مرۆ 2ی 7ی 2017 وابریار بوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، له پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه و كه‌سێكی تر له‌شوێنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی دابنێت، به‌ڵام به‌گوته‌ی په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه، بریاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جێبه‌جێ نه‌كراو، ئاڵا تاڵه‌بانی له‌شوێنی خۆی دا مایه‌وه”.
رێزان شێخ دلێر په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئاڵا تاڵهلهبانی له شوێنی خۆی وه‌كو سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕاندا مایه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی تا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه‌سێك دیاری ده‌كات له‌شوێنی ئاڵا تاڵه‌بانی، ده‌لێـ” دەبێت وەک چۆن مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاری لابردنی ئاڵا تاڵەبانی دابوو، هەر خۆشی کەسێکی دیکە بۆ سەرۆکی فراکسیۆن دیاری بکات، ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک مەکتەبی سیاسی بڕیار دەدات دەبێت جێبەجێ بکات و دا‌واشیان لێ کردووە کە بەزووی کەسێک دیاری بکات بۆ پۆستەکە.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بریاری لادانی ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی دا، به‌ڵام ئه‌و بریاره به‌گوته‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌به‌غدا جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك له‌ژێر فشاردا مالیكی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاڵا تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی هێشتۆته‌وه له‌به‌غدا”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، مالیكی له‌سه‌ر گۆڕێنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی هاتۆته سه‌رخه‌ت، فشاری زۆری له‌سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دروست كردووه، ناچاری كردوون كه ئاڵوگۆڕی پۆستی ئاڵا تاڵه‌بانی نه‌كات، وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی بهێلتهوه”.