نەجمەدین كەریم: ڕیفڕاندۆم وەرچەرخانێكی مێژووییە
خواكوڕك
دوای ئەوەی كە هەرێمی كوردستان وادەی سازدانی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی دیاری كرد, لە ئێستادا لەسەر ئاستی حكومەی و حزبی قسەو باسی زۆر لە بارەیەوە دەكرێت و ئامادەكاری بۆ ئەم پرسە دەكرێت, پارێزگاری كەركوك یش رایدەگەیەنێت، ڕیفڕاندۆم وەرچەرخانێكی مێژووییەو یەكڕیزیی نێو ماڵی كوردیش كۆڵەكەی سەرەكییەتی.
د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك پێشوازیی لەوەفدێكی حزبە كوردستانییەكانی پارێزگای كەركوك كردو رایگەیاند، پرۆسەی ڕیفڕاندۆم كە بریارە لەئەیلولی داهاتوو ئەنجام بدرێت، خاڵێكی وەرچەرخانی مێژووییە لەكاروانی خەباتی میللەتی كورد سەرەڕای ئاستەنگە ئابوری و سیاسییەكان و جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش كە پێی ناوەتە سێیەم ساڵییەوە.
وتیشی، یەكریزیی نێو ماڵی كورد كۆڵەكەی سەركەوتنی پرۆسەی ڕیفڕاندۆمە و ئاماژەی بەوەش دا كە یەكڕیزی حزبە كوردستانییەكان لەشاری كەركوك فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیری كەركوك بوە لەكاتێكدا هێزی پێشمەرگە ڕوبەڕوی تیرۆریستانی داعش بونەوەو توانراوە سەقامگیری بەرقەرار بكرێت.