ئەحمەد حاجی ڕەشید:شیعه‌ قبوڵناكات له‌ناوچه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێداره‌ هه‌رێم ریفراندۆم بكرێت

خواكوڕك 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شیعه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابن ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمی تێدا ئه‌نجام بدرێت”.

له‌ به‌رنامه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی كوردی نزیك له‌مالیكی ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند، شیعه‌كان رازی نابن ریفراندۆم له‌ ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كاندا ئه‌نجام بدرێت، ده‌لێـ”شیعە بەهۆی بوونی مەرجەعییەتەوە ستراتیجییەکی ڕوونی هەیە و ئەوەی کە کورد دەیڵێت ئەوان ڕەتیدەکەنەوە”

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ 25ی 9ی ئه‌مساڵ، بریار دراوه‌، له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانی باشوور ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام تاوه‌كو ئیستا گۆڕان و كۆمه‌ڵ، له‌ژێر بیانووی جۆڕاو جۆڕ به‌شداری كۆمیته‌ی ریفراندۆم نه‌بونه‌، له‌ئێستاشدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌لێت شیعه‌ قبوڵناكات، ریفراندۆم له‌  ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان ئه‌نجام بدرێت”.

Back to top button