لەسەر ئاڵای كوردستان سبەی بەرپرسێكی كورد دەدرێتە دادگا
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاری هەلكردنی ئاڵای كوردستانی لە كەركووك دەركرد, لەسەر دام و دەزگا حكومیەكانی كەركووك و چەند شوێنێكی ئەم پارێزگایە ئاڵای كوردستان هەڵكرا, بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگا, ناڕەزایەتی بەشێك لە توركمانەكانی كەركووكی لێكەوتەوە بەو هۆیەوە لە دادگای اتحادی عێراق سكالایان لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك تۆماركرد.
رێبوار تالەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لەو بارەیەوە رایگەیاند, لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو ئاگاداری نامەیەكی دادگای اتحادی عێراقمنا پێگەیشتووە كە لەبەدەم دادگا ئامادەبین لە بەرامبەر سكالایەك كە لە سەرمنات تۆمار كراوە پەیوەندی بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستانەوە هەیە.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك گوتیشی:” هەروەك چۆن پەرلەمانتارانی توركمان لە پەرلەمانی عێراق سكالایان لەسەر ئێمە تۆمار كردووە, پێویستە پەرلەمانتارانی كوردستانیش لەسەر ئەم سكالایە بێنە دەنگ, وە داواكارین لەبەرێز سەرۆكی كۆمار وەك پارێزەری دەستوور لەو بارەیوە بێتە دەنگ.
هەروەها گوتیشی:” ژمارەیەك زۆر لە پارێزەری خۆبەخش بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیان بە ئێمەوە كردووە هەروەها سوپاسی سەرجەم حزبە كوردستانیەكان دەكەین كە پەیوەندیان پێوەكردین ئامادەییان دەر بڕیی لەناردنی پارێزەر بۆ بەرگری كردن لە بڕیارەكەی ئێمە.
هەر لەسەر ئەم پرسە چاودێرێكی سیاسیی بە خواكوڕكی راگەیاند:” بەداخەوە ئەو كوردانەی دەنگیان لە پەرلەمانی عێراق هەڵبرى بۆ بەفەرمی ناساندنی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی تا هەنوكە ئامادە نەبوو نە بچوكترین هەڵوێستان هەبێت لەسەر دادگایی كردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك, كە ئەمەش لاوازی كورد و پەرتەوازەی گوتاری كوردی تەنانەت لەسەر پرسە نیشتمانی نەتەوەییەكان نیشان دەدات”