ئۆتۆمبێلی BMW به‌نیازی گۆڕانكاری گه‌وره‌یه
خواكوڕك
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كۆمپانیای به‌ناوبانگی BMW به‌نیازه هه‌نگاوێكی گه‌وره بنێت له زیادكردنی ئادائی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كه كۆمپانیاكه به‌نیازه گۆڕانكاری له بزوێنه‌ری نه‌وه‌ی دووه‌می ئۆتۆمبێلی BMW I8 دا بكات، چونكه نه‌وه‌ی ئێستای i8 سێ سلێنده‌ری به قه‌باره‌ی 1.5 هه‌یه، له‌گه‌ڵ بوونی دوو بزوێنه‌ری كاره‌بایی كه به هه‌موویان هێزی 362 ئه‌سپیان هه‌یه.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش وایكردووه كه بزوێنه‌ری i8 هاوتای بزوێنه‌ری پۆرش 911 بێت، به‌ڵام چه‌ند راپۆرته هه‌واڵێك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌وه‌ی دووه‌می i8 بزوێنه‌ره‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و هێزه‌كه‌شی ده‌بێته توانای 750 ئه‌سپ.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه BMW له نه‌وه‌ی نوێی ئۆتۆمبێله‌كانیدا واز له بزوێنه‌ری كلاسیكی ده‌هێنێت كه به به‌نزین كارده‌كه‌ن، به‌ڵكو بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كات به سێ بزوێنه‌ری كاره‌بایی كه وابڕیاره له‌نێوان ساڵه‌كانی 2022 و 2023 دا بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه.
له كۆتاییشدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه BMW به‌نیازه ئادائی پاتری ئۆتۆمبێله‌كانی باشتر بكات به شێوه‌یه‌ك كه بتوانن 480 كیلۆمه‌تر ببڕن.