لە سلێمانی دەسترێژی گوللە لە تەكسیەك كرا چوار كەس كوژران

خواكوڕك
چەند خولەكێك بەر لە ئێستا لە سشەقامی شەست مەتری سلێمانی كە كەوتۆتە نزیك یاریگای یانەی سیروانی نوێ لە بەشی رۆژئاوای شاری سلێمانی تەقە لە سەیارەیەكی تاكسی سەنی كرا بەهۆیەوە چوار كەس كوژراون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوەكە بە خواكوركی راگەیاند, بیست خولەك بەر لە ئێستا ئۆتۆمبێلێك داوای وەستانی لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی كرد, بەڵام تاكسیەكە نەوەستاوە بە هۆیەوە دەست رێژی كرد, كە بە هۆیەوە چوار سەرنشین لە نێو ئۆتۆمبێلەكە بوون, هەر چواریان خەلتانی خوێن كران كە لە نێویدا ژن و مندالێكیش هەبوون.

تا ئێستا پۆلیسی سلێمان لە بارەی ئەم رووداوە هیچ زانیاریەكی رانەگەیاندووە , پۆلیسی شوێنی رووداوەكەی گەمارۆ داوە ناخوازێت هیچ زانیاریەك لە بارەی ئەم رووداوە دزەبكاتە نێو میدیاكان.

شایەنی گوتنە لە ماوەی مانگێك لە سلێمانی شەش كەس بە گوللە كوژراون و دوو كەسیش لە رێگای چەقۆوە سەریان بڕا كە ئەمەش كاریگەری گەورەی كردۆتە سەر خراپی دۆخی دەروونی هاولاتیان, ترس و دڵە راوكێی زۆری لەم شارە دروست كردووە.

Back to top button