ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: ئاماده‌ین قوربانی زیاتر بده‌ین له پێناو كۆده‌نگی و یه‌كڕیزی نیشتیمانی
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی باس له هه‌وڵه‌كانی پارتی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی نیشتیمانی درووست ببێت، له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی و رایدهگهێنێت” پارتی ئاماده‌یه هه‌موو قوربانیه‌ك بدات له پێناو سه‌رخستنی پرسی ریفراندۆم و هه‌روه‌ها ئاماده‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی زیاتره.
(دكتۆر ئاراز حه‌سۆ میرخان) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاندوه” ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدرابن له پرسی ریفراندۆم و كۆده‌نگی و یه‌كڕیزی نیشتیمانی دروستت ببێت بۆ ئه‌و پرسه، چونكه ریفراندۆم پرسێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، له‌و باره‌وه پارتی ئاماده‌ی قوربانیدانی زیاتره.
سه‌ركرده‌كه‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” ئه‌وان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن بزانن كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان چی لێدێت پاشان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه، وه‌كو پارتیش به هه‌موو لایه‌كمان گوتوه” ئێمه ئاماده‌ین قوربانی زیاتر بده‌ین له پێناو یه‌كڕیزی نیشتیمانی، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا ئه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵ ده‌ستیان پێكردووه، ئه‌مه دژایه‌تی كردنی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه، ئه‌مه ئه‌وه نیه كه بڵێن رازی نین و مه‌رجمان هه‌یه، ئه‌مه له‌و بابه‌ته ده‌رچووه، به‌ڵام ئێمه هه‌ر هیوادارین ئه‌گه‌ر مه‌رجیان هه‌یه تا پێمان بكرێ جێ به‌جێی ده‌كه‌ین.