نوری حه‌مه عه‌لی: ده‌نگ نه‌دان به ریفراندۆم خیانه‌تێكی نیشتیمانیه
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌دات به ریفراندۆم، غه‌در له خۆی ده‌كات و به‌جێ ده‌مێنێ هه‌ر حزبێكیش دژی بێت مێژوو ره‌حمی پێنكات.
(نوری حه‌مه عه‌لی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاندوه”ریفراندۆم پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌وه پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ین، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی نێوخۆی كوردستانه پیكه‌وه هاوده‌نگ و ڕه‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه گرنگ و مێژوویه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه” ریفراندۆم بۆ هه‌موو خه‌ڵكه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان، بۆیه هه‌ر حزب و لایه‌نێك كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌نگ نه‌هێنێ ئه‌وا مێژوو ره‌حمی پێنكات و له كاروان به جێده‌مێنێ، چونكه ریفراندۆم هی هیچ حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌ك نیه به‌ڵكو هی خه‌ڵكی كوردستانه به تێكڕا، ئه‌وه‌شی بیه‌وی ته‌گه‌ره درووستبكات بۆ ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌وا له راستیدا خیانه‌تی نیشتیمانی ئه‌نجامده‌دات.