هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستانی داعشی تێكشكاند

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری میحوه‌ری دووزخورماتوو (گوندی زه‌رگه‌) هێرشیكی تیرۆریستانی داعشیان تێكشكاند.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ گوندی زه‌رگه‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/7/2017 تیرۆریستانی داعش هێرشیان هێناوه‌ته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و له‌ كاتژمێر 1ی شه‌و تا 3ی شه‌و شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه‌ و تیرۆریستانی داعش زیانی زۆریان هه‌بووه‌ و هێرشه‌كه‌ بۆ سه‌ر پێنج سه‌نگه‌ر بووه‌ له‌ سنووره‌كه‌.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” خۆشبه‌ختانه‌ ێرشه‌كه‌مان تێكشكاندووه‌” داعش زیانی زۆری هه‌بووه‌، به‌هۆی دانانی بۆمب له‌ نزیك سه‌نگه‌ره‌كانمان پێنج پێشمه‌رگه‌مان بریندار بوون كه‌ بۆمب ته‌قیه‌وه‌ به‌ هه‌مه‌ره‌كانمان.

Back to top button