تۆیخانه‌كانی ووڵاتی ئێران تۆپبارانی كوردستانی ده‌ستپێكرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/09/kjfb.jpg)
خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌ریمی كوردستانیان كردووه، به‌هۆیه‌وه خه‌ڵك ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه و ئافره‌تێك بریندار بووه.
تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تێكی چڕی تۆپبارانیان ده‌ستپێكردووه، له ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به چری بۆردوومانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی گوندی (گونده‌ژۆر)، بۆردوومانه‌كه به گوته‌ی خۆیان” ئامانج لێی تۆپارانكردنی بنكه و باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی ئێرانه.
چاودێرێكی سیاسیش پێی وایه” ئه‌مه‌ی ئێران ده‌یكات گووشار خستنه سه‌ر هه‌رێمه به‌هۆی دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆم چونكه له پێشووشدا ئاوی له‌سه‌ر هه‌رێم گرتووه ئێستا تۆپبارانمان ده‌كات.