كه‌شناسی: پله‌ی گه‌رما زۆر به‌رزده‌بێته‌وه‌ ئاگاداربن بۆ ئه‌م ئاسته‌

خواكوڕك

بە پێی پێشبینیەكانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی  كەشناسی  له‌ هه‌ریمی كوردستان، لەم دوو رۆژەدا پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و سبەی پلەكانی گەرما لە ھەندێك ناوچە دەگاتە 48 پلەی سەدی.

بەڕێوەبەرایەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە” بەپێی پێشبینییه‌كانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ھەولێر بەرزترین پلە 43 پلە و نزمترین 32 پلەی سەدی دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی بەرزترین پلە 41 و لە دھۆكیش 43 دەبێت، كەركووك لە شارەكانی دیكە گەرمتر دەبێت و بەرزترین پلە 47 دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ 4/7/2017 پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە و بەرزترین لە ھەولێر پلە 44 و سلێمانی 42 ، دھۆك 44، لە كەركووك 48 پلەی سەدی دەبێت.

Back to top button