شه‌یتانه سووره‌كان به‌رشه‌لۆنه تووشی شۆك ده‌كه‌ن و نیمار رازی ده‌كه‌ن
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێگه‌یه‌كی وه‌رزشی نیزك له یانه‌ی مانیۆنایتدی رایگه‌یاندوه” ئێمه ئاماده‌ین نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نیماری به‌رازیلی بده‌ین، له حاڵی ئه‌وه‌ی نیمار رازی بێت ئه‌وا به‌رشه‌لۆنه گورزیكی كووشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت و هیچی له ده‌ست نایه‌ت بۆ نه‌رۆشتنی.
چه‌ند كاتژمێریك پێش ئێستا پێگەی دەیلی ستاری ئینگلیزی له هه‌واڵێكیدا به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه‌ی تووشی شۆك كردووه، به‌و پێیه‌ی یانەی مانچستەر یونایتد بە شیوەیەكی رەسمی رایگەیاندوه” كە بەڵی ئامادەین بۆندەكەی نێیمار داسیلڤا بشكێنین و ئەو پارەیەی لەسەری دانراوە بیدەین بەو مەرجەی نێیمار گڵۆپی سەوزمان بۆ داگرسینێ ، واتا ئێستا یانەی مانچستەر ئامادەیە ئەو پارەیەی یانەی بارسا لەسەر نێیمار بۆ شكاندنی بۆندەكەی دانراوە بیدات بەوەش ھیچ لەدەستی یانە كەتەلۆنیەكەدا نامێنێت و لە ئەگەری رازی بونی نێیمار ئەوا یانەی مانچستەر دەتوانێت نێیمار بگوازێتەوەو لێدانێكی توند لەو یانە كەتەلۆنیە بدات.
شایه‌نی باسه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نرخێكی زۆری له سه‌ر نیمار داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ یانه‌یه‌ك نه‌توانێت بڕی بۆنده‌كه‌ی بدات به‌ڵام به پێی هه‌واڵه‌كه مانیۆ ئاماده‌یه ئه‌و بره پاره بدات و به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌و حاڵه‌ته‌دا هیچی پی نامێنێ.