باشترینه‌كانی جامی كیشوه‌ركانی 2017 له‌ رووسیا بناسه‌

خواكوڕك

پاش كۆتایهاتنى جامى كیشوه‌ره‌كان كه‌ ئه‌ڵمانیا نازناوه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ر كرد،فیدراسیۆنى تۆپى پێى جیهان ،خه‌ڵاتى باشترینه‌كانى جامی كیشوه‌ره‌كانی ئاشكرا كرد.

فیدراسیۆنه‌كه‌ خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى پاڵه‌وانێتى جامى كیشوه‌ره‌كانى رووسیاى به‌خشیه‌ (یۆهان دراكسلێرى) یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیاو گۆڵكارى جامه‌كه‌ش بۆ (تیمۆ ویرنیر) بوو هاوكات خه‌ڵاتى باشترین گۆڵپارێزیش به‌ر (كلاودیۆ براڤۆ)ى گۆڵپارێزى چیلى كه‌وت.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا نازناوى جامى كیشوه‌ره‌كانى ده‌سته‌به‌ر كرد پاش بردنه‌وه‌ى له‌ چیلى له‌ كۆتایى جامه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر. له‌ یاریى كۆتایى جامه‌كه‌ كه‌ له‌ رووسیا به‌رێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیاى پاڵه‌وانى جیهانى به‌رامبه‌ر چیلى پاڵه‌وانى ئه‌مه‌ریكاى باشوور وه‌ستاییه‌وه‌و پاش یارییه‌كى ئاستبه‌رز ئه‌ڵمانیا توانى به‌ گۆلێكى بێوه‌ڵام كه‌ ستێندڵ تۆمارى كرد سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات،به‌و ئه‌نجامه‌ش ئه‌لمانیا توانی ببێته‌ شه‌شه‌م هه‌ڵبژارده‌ كه‌ ئه‌و جامه‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت.

Back to top button