قەتەر لەبەردەم بێ ڕەحمی كاتدا

 

خواكوڕك
دوای درێژكردنەوەی كات بۆ ماوەی ٤٨ سەعات بۆ ئەوەی وڵاتی قەتەر وەڵامی فەڕمی داواكاری وڵاتانی سعودیە،ئیمارات،میسر و بەحرەین بداتەوە،لە ئێستادا وڵاتی قەتەر خەریكی خۆئامادەكردنە بۆ وەڵامی ئەو دەوڵەتانە.

دوای داواكاری میری كووەیت لەو چوار وڵاتە بۆ پێدانی ٤٨ كاتژمێری دیكە بە قەتەر تا وەڵامی داواكاری چوار وڵاتەكە بداتەوە،بەڵام وێڕای تێپەڕبوونی چەند كاتژمێرێك لەو كاتەش هێشتا وەڵامێك لە لایەن قەتەرەوە بوونی نیە.
لەبەرامبەردا چوار وڵاتە عەرەبیەكە لە ئێستاوە هەڕەشە لە قەتەریەكان دەكەن و ڕایدەگەیەنن گەر وەڵامی داواكاریەكانیان نەدرێتەوە سزای توندی زیاتر بەسەر قەتەردا دەسەپێنن،ئەمە لە كاتێكدایە وڵاتی قەتەر بەڵێنی بە میری كوەیت داوە لەو ماوەی كە لەبەردەستە وەڵامی فەڕمی ئەو چوار وڵاتە بداتەوە..

Back to top button