هەڕەشەی کوشتن لە دامەزرێنەری مزگەوتێک دەکرێت

خواكوڕك
 
دوای کردنەوەی مزگەوتێکی ناوازە لە ڕوی خواپەرستیەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا کە ڕێگە دەدات ژن و پیاو پێکەوە نوێژ بکەن و ژنان پێش نوێژی بۆ پیاوان بکەن،تا ئێستا چەندین جار داوای داخستنی ئەو مزگەوتە کراوه بەڵام حکومەتی ئەڵمانی ئەو داوایانەی ڕەتکردۆتەوە.
 
لەدواین کاردانەوەدا سیران ئەتیش دامەزرێنەری مزگەوتەکە ئاماژە بەوەدەکات چەندین هەڕەشەی کوشتنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ئاڕاستە کراوەو پێی گوتراوە گەر مزگەوتەکە دانەخات سەری لە لاشەی دەکەنەوە.
 
لەبەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا دامەزرێنەری مزگەوتەکە داوا لە هێزەکانی پۆلیسی بەرلین دەکات چاودێری بکەن و ژیانی بپارێزن جونکە هەڕەشەکان لەسەری زۆرن و جێگای مەترسیشن.
Back to top button