سهرۆكایهنی ههرێم كۆمهڵێك بڕیاری لهبارهی پێشمهرگهوه دهركرد
خواكوڕك
سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان راگهیاندراوێكی له بارهی كار و چاڵاكی و بهرپرسیارهتی هێزهكانی پێشمهرگه له بهرهكانی جهنگ بڵاوكردۆتهوه. لهراگهیانراوهكه كۆمهڵێك بڕیار بهسهر ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکان دەرکردووە و رایدەگەێنێت، هەر کەسێک پابەندی ئەو بڕیارانە نەبێت سزا دەدرێت.
لە راگەیێندراوەکە هاتووە: بەهەموو شێوەیەک خەڵکی سڤیل بپارێزرێت و رێگە نەدرێت دەستدرژی بکرێتە سەر ماڵ و موڵک و خانووبەرەی خەڵکی سڤیل و خانوو ئاوایی گوندەکان بپارێزرێت و لەکاتی ئازادکردنی هەر دەڤەرێک لەژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
دهقی بڕیارهكانی سهرۆكی ههرێم
یەکەم: جەخت دەکەینەوە لەسەر رەچاوکردنی ناوەڕۆکی بروسکەمان ژمارە 120 لەڕێکەوتی 21-8-2014 کە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، سەبارەت بە پاراستنی رەوشی بەرزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان لە کاتی شەڕی تیرۆریستانی داعش و پێشڕەوییەکاندا و پاراستنی خەڵکی سڤیل و ژیانیان و مامەڵەکردنی شیاو لەگەڵیاندا لە دەڤەرە رزگارکراوەکان.
دووەم: بەهەموو شێوەیەک خەڵکی سڤیل بپارێزرێت و رێگە نەدرێت دەستدرژی بکرێتە سەر ماڵ و موڵک و خانووبەرەی خەڵکی سڤیل و خانوو ئاوایی گوندەکان بپارێزرێت و لەکاتی ئازادکردنی هەر دەڤەرێک لەژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
سێیەم: هیچ هاووڵاتییەک دەستگیرنەکرێت بەبێ بەڵگە و رێکاری یاسایی، و لەکاتی دەستگیرکردنی هەرکەسیک پێویستە لەکاتی یاسایی خۆیدا دۆسیەیی یەکلایی بکرێتەوە، بە رێگای دادگا و بەشێوەی یاسایی خۆیدا دۆسیەکەی یەکلایی بکرێتەوە.
چوارەم : هیچ هاووڵاتییەک لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە دەڤەری رزگارکردنی ژێر دەستی رێکخراوی داعش نەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەبێ هاۆکاری یاسایی یان سەربازی.
پێنجەم: هاتووچۆی گشت هاووڵاتییان بۆ هەرشوێنێک ئازادە لە چوارچێوەی رێننامیەکانی ئاسایش و سەربازی هەرێم و هیچ رێگرتنێک نییە لە هاتووچۆی هاووڵاتیان، جگە لە شوێنەکانی هێڵەکانی تەماسی سەربازی.
شەشەم: رەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆف و یاسا مرۆییەکان لە کاتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ خەڵک و هاووڵاتیان لە هێڵەکانی بەرگری و لەکاتی شەڕدا.
حەوتەم: هەرکەسێک یان لایەنێک سەرپێچی ئەو خاڵانەی سەرەوە بکات لێپێجینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.