جەعفەری عێراق یەک گەلی تێدا دەژی

خواكوڕك
 
لەمیانەی دیدارێکی لە گەڵ ڕۆژنامەی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت،وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جەعفەری دەڵێت گەلی عێراق یەک گەلە بەڵام پێکهاتەی تری لە خۆگرتووە.
 
هاوکات داوا دەکات کورد دەسبەرداری پرسی ڕیفراندۆم بێت بۆ ئەوەی وڵاتانی دراوسێ زویر نەبن و ئەو داوایەی کوردیش بە نا ڕەواو و نا عەقڵانی ناو دەبات.
 
لەبەشێکی تری وتەکانیدا جەعفەری تایبەت بە حەشدی شەعبی دەڵێت ئەو هێزانە هێزی مرۆڤدۆستن و دژی داعشن و کاری مرۆڤانە دەکەن و تیرۆریست نین و یاسایین و لە پارلەمانی عێراقەوە متمانەیان وەرگرتووە.
 
Back to top button