یەكێتی دژ بە گۆڕان هێزی جولاند كارگەی چیمەنتۆی تاسلوجەی داخست

خواكوڕك
كارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە یەكێك لەهەرە گەورەترین كارگەكانی بەرهەم هێنانی چیمەنتۆیە لە كوردستان كە راستەوخۆ لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕان سەرپەرشتی دەكرا, پێشووتریش زۆربەی كارمەند و كرێكارانی كارگەكە بە تەزكیەی بزووتنەوەی گۆڕان دامەزراون.
كارمەندێكی ئەو كارگەیە كە ئێستا نێردراوەتەوە ماڵەوە بە هۆی داخستنی كارگەكە كە نەیویست ئاماژە بە ناوەكەی بدەین بە(خواكوڕك)ی راگەیاند:” دوای كۆچی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان یەكێتی چەند جارێك داوای لە بزووتنەوەی گۆڕانكردووە كە خاوەندارێتی ئەم كارگەیە یەكێتیە بۆیە دەبێت كارگەكەیان بۆ بگەڕێننەوە, ئیدی لە لایەن یەكێتیەوە سەر پەرشتی بكرێت و داهاتی بگەڕێتەوە مەكتەبی دارایی یەكێتی, بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان گوێی بەو داوایەیی یەكێتی نەدا بە هۆیەوە یەكێتی دوو هەفتە بەر لە ئەمڕۆ لە رێگای هێزێكی تایبەت كە تا ئێستا نەزانراوە سەر بە چ یەكەیەكەی سەربازین, چونتە سەر كارگەكەو دەرگای كارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە لە ئێستادا داخراوە.
ئەو كارمەندەی كارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە گوتیشی:” دوای جولە پێكردنی هێز لە لایەن یەكێتی و بەردەرگای كارگەیان لێگرتوین و داوایان لێكردین ئیدی تا ماوەیەكی نادیار كاركردن لە كارگە دەوەستێت بۆیە ناكرێت تا ئاگادار نەكرێتەوە بێنەوە كارگە, بۆیە ئێمە بۆ ماوەی دوو هەفتەیە نێردراوینەتەوە ماڵەوە, هێزێكی چەكدار لەبەردەم دەرگای سەرەكی كارگەی چیمەنتۆری تاسلوجە جێگیر كراون.
ئەو كارمەندە گوتیشی:” لەوە دەچێت هێزەكە بە فەرمانی هێرۆ خان جولەیان پێكرا بێت, چونكە پێشوتریش دەنگۆی ئەوە لە نێو كارمەندان بڵاو بویەوە كە هێرۆخان داوای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی كارگەكەی كردبوو, تەنانەت لە نوسراوی داوكاریەكان واژۆی هێرۆخانی بەسەرەوەیەوە, بەڵام ئەوەی جێگەی گومانە داواكاریەكان بۆچی دوای كۆچی كاك نەوشیروان دەستی پێكرد, ئەمەیان نازاندرێت.

Back to top button