ڤیدیۆ:هاوشێوه‌ی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری محمه‌د(د.خ) مردنی نه‌وشێروان مسته‌فا راگه‌یاندرا

خواكوڕك 

ئه‌بوبكری سدیق یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ی ئیسلام له‌كاتی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خودا، محه‌مه‌د عه‌بدولله‌(د.خ) له‌ په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یه‌وه‌، فه‌رمووی(مَنْ كَانَ يَعْبُدُ مُحَمَّدًا فَإِنَّ مُحَمَّدًا قَدْ مَاتَ، وَمَنْ كَانَ يَعْبُدُ اللَّهَ فَإِنَّ اللَّهَ حَيٌّ لاَ يَمُوتُ) واتا(هەر کەسێک محەممەدی دەپەرست، محەممەد مرد، بەڵام ئەوەی خودای دەپەرست، خودا زیندووە و نامرێت) به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر له‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه‌ سه‌ر ده‌رده‌كات، ده‌لێت ئه‌وه‌ی دوای كاك نه‌وشێروان مسته‌فا كه‌وت وه‌كو شه‌خس ئه‌وه‌ كاك نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌مرۆ وه‌فاتی كرد، رێبازه‌گه‌ی گۆڕانخوازه‌كان زیندووه‌ و نامرێت”.

ئه‌و جۆڕ فۆرمه‌ی راگه‌یاندنه‌ له‌ كاتی وه‌فاتی نه‌وشێروان مسته‌فا بۆته‌ بابه‌تێكی گه‌رم له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ له‌ئێستادا گۆڕان پێناسه‌ی حزبێكی ئیسلامی رادیكاڵ ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌و چه‌ند رۆژی رابردوو، مه‌زارگه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا بۆته‌ شوێنی جێبه‌جێ كردنی نه‌ریتی ئاینی، ته‌وافكردن شیعاراتی به‌پیرۆزكردن و په‌رستنی، كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك سیناریۆ و شێوازی جیاوازی مێژوو و كرداره‌كانی مێژوو له‌ مردن و سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی دا”.

رێكان سه‌باح نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له‌ گوتارێكی له‌ به‌شی وتاری ماڵپه‌ری خواكوڕك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ده‌لێـ”باڵی ره‌وتی شاخ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ها قۆڕگی گۆڕانیان گرتووه‌، كه‌ خه‌ریكه‌ ته‌واو گۆڕان له‌ فه‌رهه‌نگی سیاسی خۆیان و ئایدۆلۆژی خۆیاندا، ده‌خنكێنن و ده‌تۆقێنن، ئه‌وه‌تا به‌نه‌رتی ئاینی عاده‌تی، خه‌ریكه‌ ته‌واوی گۆڕان له‌ ئایدۆلۆژی و گۆماوی فكری سیاسی ئیسلامی تووندره‌، خوسڵ ده‌كه‌ن، ره‌وتی ئیسلامی كرێكار و عه‌لی باپیری خه‌ریكه‌ له‌ خوسڵی ده‌ركردنی گۆڕاندان، قورگی پێشكه‌وتن و سكۆلاریزمی گۆڕانیان له‌ فه‌رهه‌نگی ئیرهابی فكری داوه‌، نه‌ریتی فكری رێبازی سیاسیان، گۆڕانی به‌رگاوی كردووه‌، رۆژانه‌ خه‌ریكی راكێشانی گۆڕانن”.

هه‌ر له‌ باره‌ی مردنی نه‌وشێروان له‌تیف ده‌شنووسێت”هەرچەند ئێستاش ناتوانم باوەڕ بەخۆم بهێنم، بە خاک سپاردنی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتە لەسەر وەسیەتی خۆی بووە، خۆ ئەگەر ئەوە ڕاسپاردە و وەسیەتی خۆی بووە و مەبەستی ئەوەبووە پاش ٥٠ساڵ خەبات بۆ گۆڕینی بیرکردنەوەی کۆمەڵگای کوردی، ئەوەی بۆ بکەن کە ئێستا دەکرێت و بەردەوامی دەبێت، ئەوا پەشیمانم بەو سەرسامییەی بەو پیاوەم هەبووە.*”نزرگە” زۆر لە گۆڕانخوازان بە گڵکۆی کاک نەوشیروان دەڵێن نزرگە، لە ڕاستیدا نزرگە ئەو جێیەیە کە بەدبەختەکانی دنیا دەڕۆنە سەردانی و لێی دەپاڕێنەوە.
Back to top button