له‌سه‌ر رێبوار تاڵه‌بانی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌قه‌ده‌ر ده‌نگدان به حشدی شه‌عبیش هه‌ڵوێستیان نیه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له پارێزگای كه‌ركووك له‌سه‌ر داوایه‌كی به‌ره‌ی توركمان چووه به‌رده‌م دادگای فیدراڵی عێراق، به‌ڵام دادگا دۆسیه‌كه‌ی دواخست” پێشتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رێبوار تاڵه‌بانی داوای له فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان كرد، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه، كه‌چی هیچ هه‌ڵوێستێك له‌لایان فراكسیۆنه‌كانی( یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ) له‌سه‌ر دادگایی كردنی رێبوار تاڵه‌بانی نه‌بوو”.
له‌و باریه‌وه مه‌سعود مه‌لا په‌روێز كادیری دیاری پارتی له كه‌ركووك، هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر رێبوار تاڵه‌بانی بكرێت، ئێمه به‌هه‌موو توانا‌مان دێنه سه‌ر خه‌ت، خۆپێشاندان و چاڵاكی مه‌ده‌نی له كه‌ركووك ده‌كه‌ین، رێگا ناده‌ین به‌ئاسانی هیچ شتێك به‌سه‌ر رێبوار تاڵه‌بانی دا بسه‌پێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، دوێنی 2ی 7ی 2017 هه‌موو حزبه كوردستانیه‌كان، به‌شداریان كردووه، له پاڵپشتی كردنی رێبوار تاڵه‌بانی و سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركووكیان كردووه جگه له نوێنه‌ری گۆڕان نه‌بێت به‌شداری له پاڵپشتی كردنی رێبوار تاڵه‌بانی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك نه‌كردووه، هاوشان نه‌بووه له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانیه‌كانی كه‌ركووك”.
ئاریان فه‌ره‌ج نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسێـ”بۆ لەسەر رێبوار نقەتان لێوە نایەت؟؟ ده‌نووسێت”رێبوار تاڵەبانی نە پارتییە و نە بارزانی. نە لە مەسئولەكانی هەرێمە و نە پارەی هەرێمی لەبەردەست بووە تا تۆمەتباری بكەن بە گەندەڵی. نە ماوەی یاسایی كورسییەكەی تەواو بووە، نە نەوتی هەرێمی فرۆشتووە و نە سەبەبكاری قەیرانی دارایی هەرێمە و نە پەرلەمانی پەك خستووە!! نە موچەی هەرێمی بڕیوە تا لە جێی مالكی تۆمەتباری كەن . نە مەزرەعەی هەیە لە سیتەك و پشت سەیتەرە. هیچ یەك لەو بڕوبیان و و هەنجەتانە نایگرێتەوە كە بە سەربەخۆییخوازانی هەرێمی دەگرن”.
هه‌روه‌ها فه‌ره‌ج ده‌شنووسێـ”ئەو پیاوە تەنیا لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوكی (دڵ و قودسی كوردستان) دادگایی دەكرێت. ئەو ئاڵایەی مامە ریشە و شێركۆ و حوسین مەنسور لە پێناویدا گیانیان بەخشی. ئێوە كە بەرامبەر ئەو دادگاییە تەنانەت لە فەیسبوكیش نقەتان لێوە نایەت، وەك شۆڤێنییەكانی بەغا بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان بە تاوان و جینایەت دەزانن. هەر لەسەر ئەوەشە شەڕ بە سەربەخۆییخوازان دەفرۆشن، جا لە هەرێم بن یان لە كەركوك. لەوە بترازێ هەرچی دەڵێن بڕوبیانوو و هەنجەتە.