هۆشیار زێباری و باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق باسی دواین ورده‌كاریه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیان كرد

خواكوڕك 

له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك له‌ واڵه‌كه‌ی خۆیدا هۆشیار زێباری بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 3ی 2ی 2017 له‌گه‌ڵ دۆگڵاس سلێمان باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا باسی وردەكارییەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكات”.

هۆشیار زێباری له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا و شاندی یاوەری، بە درێژی باسیان لە چۆنیەتی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كردووە، لای خۆیەوە دۆگلاس سلێمان هەڵوێستی ئەمریكای لەمبارەیەوە بۆ زێباری خستووەتەڕوو، زێباری كە یەكێ لە سەركردەكانی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتییە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕیفراندۆم لەگەڵ لایەنەکان، ماوەیەكە زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ نوێنەری دیپلۆماسی وڵاتان ئەنجام دەدات له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوی ده‌كاته‌وه‌”.

دوای سەردانەکەی ئەنتۆنیۆ گۆتێریس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەولێر و دیداری لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و بڕیاریان لەسەر پێکهێنانی شاندێک بۆ لای هێزە سیاسییەکانی کوردستان دا، دواتر لە كۆبوونەوەیەكدا بە سەرپەرشتی بارزانی، حزبە كوردستانییەكان بە كۆی دەنگ بڕیاریان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا لە 25ی ئەیلوولی داهاتوو، كە لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجام دەدرێت.

Back to top button