سلێمانی بۆته ناوه‌ندی كوشتن و بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و سپی كردنه‌وه‌ی تاوان
خواكوڕك
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 3ی 7ی 2017 كۆمه‌ڵێك رێكخراو و لایانی به‌رپرس له به‌رامبه‌ر هه‌ڵكشانی رێژه‌ی كوشتن و مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەر و کۆمەڵێک تاوانی تر لەو شارە هاتنە دەنگ و بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەکی گشتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و بنەبڕکردنی ئەنجام بدرێت له‌و باره‌یه‌وه‌ش راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه”.
له بایاننامه‌یه‌كدا، كه هه‌ریه‌كه له دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس و پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌رو ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و داواكاری گشتی لە سلێمانی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا هۆشداریان لەبارەی هەڵکشانی ئاستی تاوانەکان داوە له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه”له پێناو پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیمان. كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و گرنگ رێكده‌خرێت سه‌باره‌ت به قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵكشانی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دیارده‌ی كوشتن و خۆكوشتن و مادده‌ی هۆشبه‌رو تاوانه ئه‌لیكترۆنیه‌كان و تاوانه‌كان به‌گشتی، كه خه‌ریكه ده‌بنه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیمان”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه” ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به به‌شداری دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس و پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌رو ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و داواكاری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی و چه‌ند رێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌ك پێكدێت، ئاماژە بەوە دراوە، سبەی کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت و ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌سته‌یه‌ك به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێك تا ببێته فشار‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م حاڵه‌تانه.
شایانی باسه له ماوەی شەش مانگی رابردوودا، تاوانی كوشتن و تەقەكردن و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە سلێمانی رووی لە هەڵكشان كردووە و پێشوەختە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر كڕین و فرۆشتنی بە ئاشكرای چەك لە پارێزگای سلیمانی دەربڕی و هۆشداری ئەوەی دا، بەهۆی رێگەپێدان بە بازرگانیكردن بە چەكەوە، تاوانی كوشتن و توندوتیژی لەو پارێزگایە زیاد دەكات.