هه‌زار كه‌س له عێراق ژه‌هراوی بوون بزانه له‌كوێی ده‌وڵه‌تی عێراقدا روویداوه
خواكوڕك
دكتۆر عه‌بدولستار له‌واس، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستى ئه‌نبار رایگه‌یاند ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 3ی 7ی 2017 رایگه‌یاند، 1000 حاڵه‌تیان تۆمار كردوو كه به ئاوی خواردنه‌وه ژه‌هراوی بوونه‌و ده‌لێـ”نزیكه‌ى هه‌زار حاڵه‌تى ژه‌هراوی بوون به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ماده‌ى كلۆر له یه‌كێك له وێستگه‌كانى پاڵاوتنى ئاوى خواردنه‌وه له شارى فه‌لووجه (54 كیلۆمه‌تر خۆرئاواى به‌غدا) تۆمار كرا.
رۆژی دووشه‌ممه 3ی 7ی 2017 به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نبار به‌میدیایه‌كی ئه‌لمانی راگه‌یاندووه” به‌یانی ئه‌مڕۆ ماده‌ى كلۆر له ناو یه‌كێك له وێستگه‌كانى پاڵاوتنى ئاو له گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى شارى فله‌ووجه، ته‌قییه‌وه و ئاوه‌كه‌ش گه‌شتووه‌ته ماڵان، ئاشكراشی كرد، كه به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه، نزیكه‌ى هه‌زار كه‌س له دانیشتووانى شارى فه‌لووجه، له نێویشاندا منداڵ و ئافره‌ت هه‌یه، ژه‌هراویی بوون و به په‌له گه‌ینراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان، گوتیشی :” ئه‌م جۆره ته‌قینه‌وه‌یه له‌ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوودا له عێراق ڕووی نه‌داوه”.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، تا ئێستا هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ى ماده كلۆره‌كه نه‌زانراوه، كه ئایا له ئه‌نجامى كارێكى تیرۆریستى بووه، یان ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ى كارى ئاسایی وێستگه‌كه، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌لێـ” زیاتر له هه‌زار كه‌س ژه‌هراوی بوونه”.