مالیكی پیرۆزبایی لە سوپای قودس دەكات
خواكوڕك
لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆلكردنەوەی موسڵ بەشداری كردنی هێزەكانی ئێران قسەو باسی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا تەنانەت زۆر كات لە لایەن دسەسەڵاتدارانی عێراق بەشدار بوونی سوپاسی قودسی ئێران رەد كرایەوە لەكاتێكدا نووری مالیكی جێگری سەركۆماری عێراق، پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەركەوتنی شەڕی مووسڵ، ئاراستەی سوپای قودسی ئێران و عەلی سیستانی مەرجەعی ئایینی شیعەكانی عێراق و حەشدی شەعبی دەكات.
مالیكی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە حەشدی شەعبی و سوپای قودسی ئێران و قاسم سولەیمانی توانیان بە هاوكاریی سوپای عێراق، شاری مووسڵ لە دەستی داعش رزگار بكەن.
مالیكی ئەوەشی راگەیاندووە كە سوپای قودسی ئێران، بە تایبەتی قاسم سولەیمانی لە هاوكاریكردنی عێراق نەوەستان تا گەیشتنە ئەوەی توندڕەوان وەدەرنێن و پرۆسەی سیاسیی نیشتیمانیش بگەڕێننەوە.