ئێن ئارتی لهمهش دا درۆی كرد راپۆڕتهكهی (ستراتفۆرم) چی تێدا بوو لهبارهی ئێران و ریفراندۆم
خواكوڕك
دامەزراوەی (ستراتفۆرم)ی ئەمەریكی كە تایبەتە بە هەواڵگری و زانیاری جیپۆلەتیكی لە راپۆرتێكیدا چەندین خاڵی باسكردووە كە تێیدا روونیكردۆتەوە دراوسێكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت ئێران بۆچی دژایەتی پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەكەن.
لە راپۆرتەكەدا دەزگاكە بە گرنگییەوە باسی لە رووداوێكی مێژووی كردووە كە بریتییە لە پرسی سەربەخۆیی و ریفراندۆمی كوردەكان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراستدا، ئەمەشی وەكو ئەگەرێكی سەركەوتوو داناوە لەگەڵ هەموو ئەو بەربەستانەشی دێنە ڕێگەی.
راپۆرتەكە چەند خاڵێكی تایبەت بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ژماردووە :
١– ناوچە کێشەلەسەرەکان دەبنە بابەتی کەشمەکێش لە نێوان بە غدا و هەولێردا
٢–دەستەلاتەکانی خاوەن بەرژەوندی هەوڵ دەدەن سەرنجی کورد ببەنە سەر خاڵی تر وەک ئەوەی عێراق هەوڵ دەدات پرسی نەوت و ناوچە کێشە لە سەرەکان زیندووبكاتەوە و بیانكاتەوە بە قەیرانی نوێ.
٣-ئەو وڵاتانەی کە دانیشتوانی کوردییان هەیە هەوڵ دەدەن بە رێگای ئەو گروپە کوردییانەوە کە کارتێکەرییان لە سەریان هەیە هەوڵێ رێفراندۆم پوچ بکەنەوە.
٤- رێفراندۆمێکی سەرکەوتوو ، پێگەی کورد لە ناوچەدا بەهێز دەکات تەنانەت رەنگە پاڵ بە کوردی وڵاتانی تریش بدات داوای دەوڵەتی خۆیان بکەن و بیانەوێت ئازادبن.
٥-تورکیا هەوڵ دەدات کە لە دوای ئازادكردنی موسڵ لە دەستی داعش بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت و زیاتر ڕۆڵی هەبێت لەرانبەر ئەوەشدا ئێران بە رێگای بەکار هێنانی گروپە عێراقی و کوردەکانی لایەنگری خۆی لە بەرانبەر تورکیادا دەوستێتەوە و دەیەوێت لەسەر حسابی كوردستان و ریفراندۆم پارێزگاری لە هەژموونی خۆی بكات، بەوەش دژی ریفراندۆم وەستاوەتەوە.
٦-سەرەرای ئەمانە رێفراندۆمی کوردەکان بە هێزەوە بەردەوام دەبێت و سەردەكەوێت، بەڵام لە پرۆسەی رێفراندۆمدا هێزە رکابەرەکانی کوردی و دژایەتییەکانیان کارتێکەریی لە سەر رێفراندۆم دەبێت.
راپۆرتەكە ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە كە ئێران لە ڕێگەی دەوڵەت و میلیشیا دۆستەكانی خۆی دەیەوێت پارێزگاری لە هەژموونی سیاسی خۆی بكات و دژایەتی ریفراندۆم بكات، بەڵام ئەمە رێگر نابێت و سەربەخۆیی كوردستان دێتەدی.
شایانی باسه ئهمرۆ كهناڵی ئێن ئارتی كه بهكهناڵی ئههلی و بێ لایان خۆی ناساندووه به پێی بهڵگهنامهیهك وهرگری 87 ملیۆن دۆلاره لهمالیكی لهههواڵێكی دا گوایه ستراتفۆر کە دەزگایەکى هەواڵگرى جیۆسیاسى ئەمریکی بڵاوی كردۆتهوه، تێدا ئاماژهی بهوه داوه كه ئهو دهزگایه رایگهیاندووه، بارزانى کەمپینى ڕیفراندۆمى دەستپێکردووە، بۆئەوەى کێشە جدییەکانى هەرێمى کوردستان لەبیرى لایەن و پێکهاتە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان بباتەوە، بهڵام بهپێی راپۆرتهكه دهزگاكه باس لهوه دهكات ئێران دهیهوێت لهرێگای كوردهكانی نزیك لهخۆی و میلیشیاكان سهربهخۆی كوردستان بوهستێنت، بهڵام دهزگاكه ئاماژهی بهوه كردووه كه سهربهخۆی كوردستان ههر دێتهدی”.