به‌رهه‌م صاڵح: ده‌بێت له‌به‌غدا بڕیاری جیابوونه‌وه بدرێ، نه‌ك له‌تاران و ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن

خواكوڕك
جێگری دووه‌می سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌چاوپێكه‌وتنێكی دا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵیی میهری ئێرانی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ده‌داته‌وه. دوای سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی له رۆژی 7-8-2016 به‌سه‌ركردایه‌تی ناوبراو، چاوپێكه‌وتنه‌كه ئه‌نجامدراوه و رۆژی 15ی ئابی 2016 له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه له گرتنه‌وه‌ی موسڵ په‌یامنێره‌كه ده‌پرسێت: دژایەتی هەیە بۆ بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی موسڵ، بۆ ئەم دژایەتیانە دەکرێن؟ له‌وه‌ڵامدا د. به‌رهه‌م ده‌ڵێت: حەشدی شەعبی پێکهاتەیەکی جەنگاوەری گرنگە، لە چوارچێوەی ئەمنی عێراق. هه‌ره‌وها ده‌ڵێت: ئەمە کارێکی سەختە و ناکرێت نیازخراپی داعش و قودرەتی مرۆڤکوژی و وێرانکاری بەکەم وەربگرین، بۆیە پێویستە گشت هێزەکان، پێشمەرگە، سوپای عیراق، حەشدی شەعبی و هێزی عەشایەری ناوچەکە لە بەرنامەیەکی گشتگیر سازبدرێن بۆ راماڵینی داعش و کۆتاییهێنان بەم بەڵایە.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی میهر كاتێك ده‌پرسێت: ئەگەرچی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق داوای یەکپارچەیی عیراق دەکات، بەڵام لەهەمان کاتدا دەنگی جیابوونەوە دەبیسترێت لەناو لایەنی کوردی، هۆکارەکانی چین؟ له وه‌ڵامدا جێگره‌كه‌ی سكرتێری یه‌كێتی ده‌ڵێت: بەداخەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە ماوەی رابردوو دووچاری کۆمەڵێک ئاستەنگ بووەوە، بە دڵنییاییەوە ئەم بارودۆخە بۆ کورد خراپە و هەروەها بۆ سەرتاسەری عێراق، بۆیە ئەم ئاستەنگ و ناکۆکییانە و ئەم گیژاوە سیاسییەى بەغدا بووەتە مایەی پەرەسەندنی فەساد و نا ئەمنییەت. هه‌روه‌ها له وه‌ڵامه‌كه‌ی هاتووه: خەڵکی عێراق شایستەی باشترینن و ناکرێت بەمجۆرە باری ژیان و ئەمنییەتیان بەردەوامبێت، بێگومان گەلی کوردستان خاوەن مافی چارەنووسی خۆیەتی، بۆیە لەم رووەوە پێویستە سەرکردایەتی کورد بڕیاری جددی خۆمان بدەین لەسەر چوارچێوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا، ئەمەش دەبێت لە بەغدا یەکلایی بکرێتەوە، نەک لە ئەنقەرە و تاران و واشنتن.