په‌رله‌مانتاریكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق: هیچ شتێكمان له‌گه‌ڵ عێراق نه‌ما
خواكوڕك
په‌رله‌مانتاریكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ریمی كوردستان و عێراق رایده‌گه‌ێنێت” هیچ شتێكمان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌ماوه تا باسی بكه‌ین.
(ئه‌شواق جاف) په‌رله‌مانتای كورد له په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاندوه” ئومێد ده‌كه‌ین هه‌مانگی باشتر درووست ببیت له نێوان هێز و لایه‌نه كوردستانیه‌كانی به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به باشترین شێوه پارێزگاری ده‌ستكه‌وت و مافه‌كانی خۆمان بین، له هه‌مانكاتدا، بتوانین به یه‌ك هه‌لوێستی و یه‌كگوتاریمان دژی ناحه‌زانی كورد بوه‌ستینه‌وه.
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه زیاتر گوتویه‌تی” له ئێستادا پێم وایه ئێمه هیچ شتێكمان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌ماوه، جگه له گفتوگۆكردن نه‌بێت له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم له‌گه‌ڵیان، له ساڵانی رابردوو بینیمان كه عێراق چۆن دژایه‌تی خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردسستانیان كرد، بۆیه ئێمه چاوه‌ڕوانی وه‌فدی كوردین له رووه سیاسی و حزبیه‌كه‌وه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و پرسه‌كان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، پێشمان وایه هیچ كه‌سێك نیه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه بڵێت من دژی ده‌وڵه‌تی كوردیم، یا دژی ئیراده و خواستی گه‌لی كوردستان‌م، خه‌ڵكی كوردستان بڕیار ده‌دات چی ده‌وێت.