یه‌كێتی سورین له‌ سه‌ر گۆڕینی ئاڵا تاڵه‌بانی و ده‌بێت بگۆڕدرێت

خواكوڕك

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی گۆڕینی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت “ئەو بڕیارە لەجێی خۆیەتی و جێبەجێ دەکرێت، له‌ نزیكترین كاتدا.

شه‌وی رابردوو راگه‌یاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی گۆڕینی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق و رایده‌گه‌ێنێت”ماوەیەك لێرەو لەوێ‌ زانیاری ناڕاست لەبارەی جێبەجێ‌ نەكردنی بڕیاری گۆڕینی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاودەكرێتەوە، بۆیە رایدەگەیەنین بڕیاری گۆڕینی سەرۆكی فراكسیۆن‌و دانانی سەرۆكێكی نوێ‌ لەجێ‌ خۆیەتی‌و لە كۆبونەوەی داهاتوودا لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا، بەئامادەبونی بەرێزان جێگری سكرتێری گشتی‌و لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی بڕیارەكە جێ بەجێ‌ دەكرێ‌.”

له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتوه‌ ” گۆڕانكارییەكانی تریش بەپێی بڕیاری پەسەندكراوی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە پۆستەكانی حزب و حكومەت بەقۆناغ جێ بەجێ‌ دەكرێن.

شایه‌نی باسه‌ گۆڕینی ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسینۆی یه‌كێتی پاش ئه‌وه‌ هات، كه‌ ناوبراو له‌ چه‌ندین لێدوانی جیا جیاییدا دژی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌ی لێدوانی ده‌دا و هه‌روه‌ها له‌ دواین لیدوانیدا عه‌شیره‌تی تاڵه‌بانی كرد به‌ به‌شێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌دی شیعه‌، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆی هێنا و بڕیاری گۆڕینی درا.

Back to top button