جێگری سوپاسالاری ئەمریکا: له‌ كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌بێت ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتگیری بكه‌ن

خواكوڕك

جێگری پێشووی سوپاسالاری ئەمریکا سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” دەبێ پاڵپشتی سەربەخۆیی کوردستان بکەین.

(رۆناڵد گریفیس) جێگری پێشووی سوپاسالاری ئەمریکا له‌ گوتارێكدا له‌ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستدا ده‌ڵێت” کوردانی عێراق باشترین هاوپەیمانی ئەمریکان لە ناوچەکە و گەورەترین قوربانییان لە شەڕی دژی چەکدارانی داعش داوە، سەرەڕای ئەوەی لە لایەن بەغداوە هیچ جۆرە پاڵپشتییەک نەکران، بۆیه‌ داوا لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەکه‌م كه‌ پشتگیری سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكه‌ن، لە کاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی، و دژی ئه‌و پرسه‌ نه‌بن.

جێگری پێشووی سوپاسالاری ئەمریکا ئه‌وه‌شی گوتوه‌” كه‌ جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق لە بەرژەوەندی ئاسایی نەتەوەیی ئەمریکایە و دەبێتە فاکتەرێک بۆ سەقامگیری ناوچەکە.

Back to top button