له‌ئێران نوێنه‌ری كۆمه‌ڵ نه‌یتوانی له‌ژێر رێنمای حزب دژ به‌ریفراندۆم بمێنێته‌وه‌ وه‌ڵامی داوه‌

خواكوڕك 

له‌كۆنگره‌ی میدیایی ئیسلامیه‌كان كه‌ له‌شاری مه‌شهه‌دی ئێران به‌سترا، له‌و كۆنگره‌یه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌ڵام نوێنه‌ری یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌تووندی وه‌ڵامیان دانه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌رپرسی كه‌ناڵی په‌یام نه‌یتوانی بمێنێته‌وه‌، له‌ژێر ئاراسته‌ و ئامانجی حزبی به‌ئاراسته‌ی حزبه‌كه‌ی كه‌ له‌ئێستادا دژی ریفراندۆمی كوردستانه‌ بمێنێته‌وه‌ و كوردایه‌تی به‌سه‌ری دا زاڵ ده‌بێت به‌تووندی وه‌ڵامی نه‌یارانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌و كۆنگره‌یه‌ ده‌داته‌وه‌”.

له‌ نۆیه‌مین كۆنگره‌ی گشتیی یه‌كێتی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ شاری مه‌شهه‌دی كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ به‌به‌شداری هه‌ردوو حزبی ئیسلامی( كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی) كوردستان به‌رێوه‌ چوو، له‌یه‌كێك له‌ پانێله‌كانی كۆنگره‌كه‌دا، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، له‌و پانێله‌ وه‌ك ده‌رفه‌ت بینرا، هێرش كرایه‌، سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان و به‌دژی ئیسلام پێناسه‌ی كرا، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری كۆمه‌ڵ نه‌یتوانی له‌ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌ت و حزبایه‌تی دا بمێنێته‌وه‌، هه‌ستی كوردانه‌ی تاویداو وه‌ڵامی تووندی هێرش نه‌یاره‌انی سه‌ر ریفراندۆمی دایه‌وه‌”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، د.هۆگر غەریب، ئەندامی شاندی میدیاكانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە میدیاكانی رایگه‌یاندووه‌،”بەداخەوە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی تەلەڤزیۆن و نوێنەری میدیا عەرەبی و ئیسلامییەكان، بەتایبەت شیعەكانی عێراق ریفراندۆم باشووری كوردستانیان بە پیلانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەسفكرد، هەندێكیان زۆر شۆڤێنیانە باسی ریفراندۆم كرد، ئێمەش بەتووندی وەڵاممان دانەوە و پێیمان راگەیاندن كە ئەمە مافێكی شەرعی و یاسایی گەلی ئێمەیە وەكو هەر نەتەوەیەكی دیكە مافی چارەنووسی خۆی دیاری بكات، هه‌روه‌ها زیاتر روونکردنەوەی لەسەر بابەتەکە داو گوتی: “بەشێك لە ئامادەبووان ریفراندۆم باشووری كوردستانیان بە پارچە پارچەكردنی كۆمەڵگەی ئیسلامی و دژایەتی ئیسلام وەسفكرد، ئێمەش بۆمان روونكردنەوە كە پیادەكردنی مافی چارەی خۆنووسین هیچ ناكۆكی و دژایەتییەكی لەگەڵ بنەماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نییە، بەپێچەوانەوە ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ئیسلام ئەوا چەندین ساڵە ستەم لە گەلی كورد دەكرێ‌ و لە مافی رەوای خۆی بێبەشكراوە كیانێكی سیاسی سەربەخۆی هەبێت، لەكاتێكدا خزمەتی زۆری بە مێژووی ئیسلام و موسڵمانان كردووە”.

له‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی حاجی فارووق به‌رپرسی كه‌ناڵی په‌یامی كۆمه‌ڵ دا ده‌رده‌كه‌وێت پێچه‌وانه‌ی وتاری میدیاكه‌ی خۆی و بۆچوونی حزبه‌كه‌ی زۆر به‌تووندی وه‌ڵامی نه‌یارانی ریفراندۆم ده‌داته‌وه‌، روونی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ مافی هه‌موو گه‌لانی ئیسلامه‌ كه‌ مافی خۆی به‌و رێگایه‌، به‌ده‌ست بێهێنێت”.

نۆیەمین كۆبوونەوەی گشتیی یەكێتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنە ئیسلامییەكان بە بەشداری سەتان میوان و نوێنەری 230 كەناڵی میدیایی ئیسلامی لە 26 وڵاتەوە بۆ ماوەی 3 رۆژ لە شاری مەشهەدی ئێران بەڕێوەدەچێت. لە كۆنگرەکەدا هەریەك لە عەلی شەمخانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و عەممار حەكیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق بەشدارییان كردووە و گوتاریان پێشكەشكردووە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ژێر خه‌تی سیاسه‌تی نه‌یار به‌ ریفراندۆمه‌ و كه‌ناڵه‌كه‌شی به‌ ئاراسته‌ی وتاری دژه‌ ریفراندۆم كار ده‌كات ، به‌ڵام به‌رپرسی كه‌ناڵی په‌یام نه‌یتوانی له‌ژێر كاریگه‌ری حزب و وتاری دژه‌ ریفراندۆم حزبه‌كه‌ی بمێته‌وه‌، به‌رگری له‌ ریفراندۆم ده‌كات”.

Back to top button