شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی: به‌شداری كردن به به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم ئه‌ركێكی ئایینیه
خواكوڕك
شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی شێخی ته‌وێڵه له‌باره‌ی ریفراندۆم و دروستبوونی كۆماری كوردستان ده‌لێـ” ده‌بێته یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و كۆماره و ده‌نگدان به به‌ڵێش ئه‌ركێكی ئایینیه، ده‌لێـ”پێویستە هەموو کوردێک پشتگیریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بکات”.
هه‌روه‌ها شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی ده‌شلێـ” پشتگیریکردنی سەربەخۆیی کوردستان و دەنگدان بە (بەڵێ) لە ریفراندۆمدا، ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەیی هەموو تاکێکی کوردستانە، هه‌روه‌ها ئامادەیی خۆی بۆ هەر ئەرکێک نیشانداوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجامی بدات و رایگەیاندووە، ”دەبمە یەکەم پێشمەرگەی کۆماری کوردستان، ده‌لێـ”هەوڵەکان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە پیرۆز دادەنێت و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەبێ ئەو هەوڵانە سەرکەوتن بە دەست بهێنن و باشووری کوردستان ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.
شایانی باسه بریاره له ته‌واوی خاكی باشوری كوردستان، رۆژی 25ی 9ی 2017 ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌نجامدرێت كه له‌لایان سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی بارزانی بریاریان داوه”.